English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریانا پێنج ملیۆن دۆلار بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەبەخشێت
2020-03-22 [07:00 AM]

هەولێر – ZNA


خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی ریانا بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبەخشێت.

 

ریانا ئەو بڕە پارەیە لەرێگەی دەزگای خێرخوازیی خۆیەوە Clara Lionel Foundation دەبەخشێتە کارمەندانی چاودێری تەندروستی لە ئەمریکا.

 

ریانا یەکەمجاری نییە پارە لە پێناو کاری خێرخوازی دەبەخشێت، پێشتریش چەندین جار لەرێگەی رێکخراوە خێرخوازییەکەیەوە هاوکاری بەخشیوە.

 

هونەرمەندان لە رێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوە لە ماڵەوە، هەوڵەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە دەخەنەگەڕ و بەشێکیشیان هاوکاری ماددییان بەخشیوە.

 

تاوەکو ئێستا بەشێک لە هونەرمەندانی جیهانی تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتوونە و زۆربەی چالاکییە هونەرییەکان بۆ کاتی دیکە دواخراون.

 





ئەم هەواڵە 7816جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad