English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێکی مەجلیسی نوێنەران: چەند تیرۆریستێک بە پارە ئازاد کراون
2020-03-22 [08:00 AM]

​ZNA - هەولێر


محەمەد کەربوولی، ئەندامی لیژنەی ئەمنی و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت هەندێک لە بەرپرسان تیرۆریستانیان لە بەرانبەر پارەدا لە زیندان ئازاد کردووە.

کەربوولی دەڵێت چینێکی زوڵم لێکراوە لە زیندانەکانی عێراق دان و بە هۆی نەداریەوە ناتوانن لە زیندانەکان بێنە دەرەوە و پێویستە ئەوانە بەر لێخۆشبوون بکەون.

 کەربوولی لە تووییتێکدا نووسیویەتی "  لەو کاتەوەی ریسوایی رزگارکردنی دو تیروریست لە زیندانی ئەبووغوڕەیب ئاشکرا بووە، هەموو لایەک زانیویانە تیرۆریستانی راستەقینە لە بەرانبەر پێدانی پارەیەکی زۆر بە بەرپرسان ئازاد دەکرێن."

کەربوولی هاوکات داوای ئازادکردنی ئەو زیندانیە هەژارانەی کردووە کە بەتۆمەتی درۆ و لەبەر هەژاری لە زیندانەکان دان.

ئەم پەرلەمانتەرە ناوی ئەو تیرۆریستانەی ئاشکرا نەکردووە کە وەک خۆی دەڵیت بە دانی بەرتیلی زۆر بە بەرپرسان ئازاد کراون وهەروها ناوی بەرپرسەکانیشی نەهێناوە کە دەڵی پارەیەکی زۆریان لە بەرانبەر ئازادکردنی تیرۆریستان وەرگرتووە.

 

 





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad