English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم:چەندین زەوی بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا تەرخانکراون
2020-03-23 [06:16 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێی دروستکردنی لیژنە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو ڤایرۆسە بە سەرپەرشتیی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ڕاپەڕاندنی کارەکان لە لەلایەن وەزارەت و فەرمانگە پێوەندیدارەکانەوە، بەردەوامە لە ڕزگارکردنی هاوڵاتییان". 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەپاڵ وەزارەتەکانی تەندروستی، ناخۆ و وەزارەت و فەرمانگە پێوەندیدارەکانی دیکە، بە بەردەوامیی گەیاندنی ئاوی خاوێن بۆ ماڵەکان کە باشترین جۆری کلۆر و شەب بەکار دێت و بە چەندان فلتەری جیاوازی خاوێنکردنەوە دەڕوات، هەروەها بەردەوامیدان بە کاری تیمەکانی ئاوەڕۆ بۆ ئەوەی ژینگەی شار و شارۆچکەکان لەم کاتەدا و بەخاوێنی بمێنێتەوە و هەڵگرتنەوەی خاشاکی ماڵان وەک ڕۆژانی ئاسایی و بەردەوامیدان بە خزمەتی پارکی ناو شار و شارۆچکەکان ئەگەر ئەم ماوەیە خزمەت نەکرێن، ڕەنگە وشک ببن و زیانی زۆریان پێ بکەوێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار باسی لەوەشکردوە، تیمەکانی شارەوانی بێ پشودان لە خزمەتی هاوڵاتییانن، بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، لە هەمو شار و شارۆچکەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگە پێوەندیدارەکان، بەردەوام سەرقاڵی دەرمانڕێژکردنی تەواوی بازاڕ و گەڕەکەکانن کە هۆکارێکی بنەڕەتییە بۆ کوشتنی هەر جۆرە ڤایرۆسێک ئەگەر گەیشتبێتە ناو بازاڕە و شەقامەکانەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەڕێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانییەوە، تا ئێستش چەندین زەوی بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا دابین کردووە.

ئەو زەویانەی تا ئێستا بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا تەرخانکراون، دابینکردنی زەوی بۆ نەخۆشخانەیەکی 70 قه‌ره‌وێڵه‌یی لە شاری هەولێر،دابینکردنی زەوی بۆ نەخۆشخانەیەکی 64 قه‌ره‌وێڵه‌یی له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌،هەروەهادابینکردنی زەوی بۆ نەخۆشخانەیەکی 70 قه‌ره‌وێڵه‌یی له‌ شاری كه‌لار،وە دابینکردنی زەوی بۆ نەخۆشخانەیەکی 20 قه‌ره‌وێڵه‌یی له‌ شارۆچكه‌ی پێنجوێن،هەروەهادابینکردنی زەوی بۆ نەخۆشخانەیەکی 100 قه‌ره‌وێڵه‌یی له‌ شارۆچكه‌ی چوارقورنه‌.





ئەم هەواڵە 2725جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad