English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هەولێر ھەڵمەتی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامە تێکچووەکانی بەسەرکردەوە
2020-03-23 [12:56 PM]

ZNA - هەولێر


 

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، رایگەیاند، بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2020.3.23 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هێمن قادر جێگری پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ھەڵمەتی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامە تێک چووەکانی سەنتەری شاری هەولێری بەسەرکردەوە.

باس لەوەش کراوە، لە بەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگاری هەولێر،  لە کەم و کوڕی و پێداویستیەکانی هەڵمەتەکەی کۆڵییەوە و دەست خۆشی لە ئەندازیار و کرێکاران کرد کە سەرباری ئەو بار و دۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووی تێکردووین، بەڵام ژیان نەوەستاوە و بەردەوامن لە کارە خزمەتگوزارییەکان.

روونی کردەوە، قۆناغی یەکەمی ھەڵمەتی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامە تێک چووەکانی سەنتەری شاری هەولێر، لە سنووری شارەوانی یەک دەستی پێکردووە و لە شەقامی 60م بۆ ناوسەنتەری شار بەردەوامە و بڕیار وایە سەرجەم شەقامەکانی دیکەی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانیەکانی هەولێر بگرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad