English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چنار نامیق: میدیا دەبێت بەوپەڕی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکات
2020-03-23 [02:43 AM]

ZNA-هەولێر


مامۆستایەکی بەشی راگەیاندنی کۆلێژی ئەدەبیات رایگەیاند، گرنگە  میدیا بەرپرسیارانە ھەنگاو بنێت و ناکرێت بابەتەکە بکرێتە کەرەسەیەک لەبەردەست ھەمووکەسدا، بۆھەواڵێک لەبارەی دیاردەیەکەوە لەم دۆخەدا بەدەیان جۆر ھەواڵەکە بڵاو دەبێتەوە، ئەمە ناسەقامگیری و شڵەژانی دەرونی لای وەرگر دروست دەکات، گرنگە لە سۆنگەی ھەستکردن بە بارودۆخی نەخوازراودا گوتارێکی یەکگرتوو پێشکەش بکرێت. 

چنار نامق، مامۆستا لە بەشی راگەیاندنی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەبارودۆخێکی وادا ئەرکی میدیا ھیچی لە ئەرکی لایەنە پەیوەندارەکانی روبەڕوبوونەوەی ئەم پەتایە کەمترنییە، میدیا دەبێت بەوپەڕی لێپرسراویەتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات لەچوارچێوەی ئیتیکی کاری میدیادا، دەبێت راستیەکە چۆنە ئاوا مامەڵەی لەگەڵدا بکات، خۆی دوربگرن لە وروژاندنی بابەتێک کە دەبێتە ھۆی ناسەقامگیری و دڵەڕاوکێ لای جەماوەر، خاڵێکی زۆر گرنگ ئەوەیە میدیا بەرپرسیارانە ھەنگاو بنێت و ناکرێت بابەتەکە بکرێتە کەرەسەیەک لەبەردەست ھەمووکەسدا، دەمەوێت بڵێم نابێت میدیا زەمینە خۆشبکات لەسەر بابەتێکی وەک کۆڕۆنا ھەمووکەس قسە بکات، ئەم بابەتە تایبەتە بە پسپۆڕییەتی ھەندێک پزیشکەوە، نەک ھەموو پزیشکێکیش، ئینجا بێن لەسەر ئەم بابەتە قسە لەگەڵ مەلا، نووسەر، قەشە، کاسبکار، لێپرسراوانی حزبی و حکومی، دەبێت کەسی تایبەتمەند لەم بوارەدا قسە بکات، رێنمایی بدات بەداخەوە ئەم حاڵەتە لە میدیای کوردیدا زۆر کەمڕەنگە.

مامۆستای بەشی راگەیاندنی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین  گووتی: ئێستا لەئەنجومەنی وەزیران فەرمانگەی میدیا و زانیاری ھەیە، بەبڕوای من دەبێت ھەموو ئەوشتانەی پێویستە لە کەناڵەکانی راگەیاندنەوە بڵاوببنەوە لەوێوە بدرێتە میدیاکان تا رێگە لەو بێسەروبەرییە بگیرێت، بۆھەواڵێک لەبارەی دیاردەیەکەوە لەم دۆخەدا بەدەیان جۆر ھەواڵەکە بڵاو دەبێتەوە، ئەمە ناسەقامگیری و شڵەژانی دەرونی لای وەرگر دروست دەکات ودواجار نازانێت کام ھەواڵەیان دروستە، بارودۆخێک کە ئێستا پێشھاتووە بەشێوەیەک لەشێوەکان پەیوەستە بە ئاسایشی تەندروستییەوە، ئەمەش واتە پەیوەستە بە ئاسایشیی نەتەوەییەوە، ناکرێت لەم بارودۆخەدا ئەو حاڵەتە فەرامۆش بکرێت، چونکە تابوری پێنجەم لەرێگەی دەنگۆ و واتەواتەوە لەم کاتانەدا دەتوانێت زەفەر بەشکۆی نیشتیمانێک بگەیەنێت، بۆیە گرنگە لە سۆنگەی ھەستکردن بە بارودۆخی نەخوازراودا گوتارێکی یەکگرتوو پێشکەش بکرێت، کە ببێتە مایەی بڵاوکردنەوەی ئیرادە وھێز بۆخەڵک لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و نەتەوەیی.

چنار نامق، مامۆستای لە بەشی راگەیاندن گووتیشی: وەک ئاماژەم پێدا لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانگەی میدی و زانیاری ھەیە، دەکرێت ئەمە بەرفراوان بکرێت و نوێنەرایەتی دەزگاکانی راگەیاندنی تێدا زیادبکرێت لەم دۆخەدا، وێرای ئەوەی لیژنەیەکی راوێژکارییان ھەبێت لەپسپۆڕانی بواری راگەیاندن تا پێکەوە نەخشەڕێگەی پلانی میدیای کوردی بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەم قۆناغە دابڕێژرێت و دەکرێت ببێتە ژێدەرێکی فەرمیش بۆ پێدانی زانیاری و بڵاوکردنەوەی ھەواڵەگەرمەکانی کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستاندا بۆ ناوەند ومیدیا جیھانییەکانیش.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad