English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆرۆنا کاریگەری لەسەر داهاتی فیلمەکان هەیە
2020-03-23 [10:41 AM]

هەولێر – ZNA


بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆوۆرناوە، داهاتی فیلمەکان لە سینەماکانی ئەمریکا و جیهاندا کەمی کردووە.

 

فیلمی ترسناک The Invisible Man لە ماوەی یەک هەفتەدا تەنها یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێناوە.

 

بەم داهاتەش کۆی داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە گەیشتە 123 ملیۆن و 630 ملین دۆلار لە سینەماکانی جیهاندا.

 

فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی لی وینێلە و چیرۆکەکی لە رۆمانێکی H.G. Wells بە هەمان ناو وەرگیراوە.

 

لەم بەرهەمەدا ئیلیزابێت موس، ئۆلیڤەر جاکسن کۆهین، ئالدیس هۆدج و ستۆرم رید رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

 

هەروەها بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆکار راگرتنی زۆربەی چالاکییە هونەرییەکان و بۆ کاتێکی نادیار دواخراون، نمایش و وێنەگرتنی زۆربەی فیلمە سینەماییەکان بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad