English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هارڤی واینستاین لە زیندان تووشی کۆرۆنا بووە
2020-03-23 [05:20 AM]

هەولێر – ZNA


بەرهەمهێنەری سینەمایی ئەمریکی، هارڤی واینستاین، لە زیندان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

 

واینستاین لە دوای بڕیاری دادگا بەهۆی تاوانبارکردنی بە چەند کەسیسێکی دەستدرێژی و گێچەڵی سێکسی بەرامبەر بە چەند ئافرتێک، بڕیاری 23 سال زیندانی کردنی بۆ دەرچوو.

 

هەر بەم دواییە واینستاین، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی گەێندرایە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ کرا.

  

ئەو بەرهەمهێنەر سینەماییە چەندین تۆمەتی دەستدرێژی و گێچەڵی سێکسی لەلایەن ژمارەیەک ئەستێرەکانی سینەما رووبەڕووی کراوە و پێشبینی دەکرا بۆ ماوەی 25 ساڵ زیندانی بکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە ئەکتەری کۆری، دانیال دای کیم لەدوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئێستا باری تەندروستیی باشترە و بەرەو چاکبوونەوە دەچێت.

 

ئەو ئەکتەرە تەمەن 51 ساڵە رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەو تووشی تەنگەنەفەسی نەببوو، بۆیە پێویستی بە نەخۆشخانە نەبووە و توانی لەرێگەی بەکارهێنانی دەرمانی دژ بە مەلاریا بۆ نەهێشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاریبهینێت.

 

هەر بە دواییە خانمە گۆرانیبیژی ئەمریکی، شارلۆت لۆرانس تووشی کۆرۆنا بووە و باری تەندروستیی جێگیرە.

 

ئەو گۆرانیبێژە تەمەن 19 ساڵە رایگەیاند، دوو رۆژە تووشی ئەو ڤایرۆسە بووە و بە بچووکترین کەسایەتی بەناوبانگ دێت لە رووی تەمەنەوە کە تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبێت.

 

 

لەلایەکی دیکەوە ئەکتەری فەرەنسی و جیهانی، ئیدریس ئیلبا، لە 16 ئەم مانگە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

 

ئەو ئەکتەرە لە تویتێکدا لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تویتەر هەواڵی تووشبوونی بەو ڤایرۆسە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە دوای ئەوەی هەستی کرد دووچاری ئەو ڤایرۆسە بووە و خۆی کەرەنتینەکردووە ەو دواتر پشکینی پێویستی ئەنجامداوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ئەکتەری نەرویژی و جیهانی، کریستۆڤەر هیڤجۆ، تووشی هەمان ڤایرۆس بووە.

 

ئەو ئەکتەرە لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە ئینستگرام هەواڵی تووشبوونی بەو ڤایرۆسە بڵاوکردووەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ئەکتەری سینەمایی تۆم هانکس و هاوژینەکەی کە تووشی ئەو ڤایرۆسە ببوون، ئەو شوێنەیان جێهێشت کە تێیدا کەرەنتینەکرابوون و بۆ ماوەی پێنج رۆژ تێیدا مانەوە و لە ماڵەکەیاندا درێژە بە کەرەنتینەکردنیان دەدرێت.

 

پێشتر هانکس و هاوژینەکەی ریتا ویلسن، لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵی تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە لە ئۆسترالیا بڵاوکردەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad