English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیناتۆێکی ئەمەریکی و مه‌زڵووم کۆبانێ گفتوگۆییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا
2020-03-24 [11:15 AM]

ZNA - هەولێر


 

سیناتۆر لیندسی گراهام په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی هێزی کوردی سووریا ئه‌نجام دا و له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا خواستی خۆی بۆ به‌رده‌وامیی پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ کورده‌کان ڕاگه‌یاند.

لیندسی گراهام سیناتۆری کۆماریخوازی ئه‌مریکا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ر باسی له‌ گفتوگۆوه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی هێزی هێزی سووریای دیموکرات کرد.

گراهام هۆی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆبانێ بۆ ساڵوه‌گه‌ڕی ئازادکردنی باغۆز له‌ سووریا له‌ بنده‌ستی داعش به‌ هاوکاریی کورد و هاوپه‌یمانان گه‌ڕانده‌وه‌.

سیناتۆره‌ کۆماریخوازه‌که‌ی ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆبانێ به‌ باش وه‌سف کرد و گوتی: هێزی سووریای دیموکرات بۆ ڕووخاندنی خه‌لافه‌تی داعش یارمه‌تییێکی زۆری ئێمه‌یان دا و به‌شداری له‌گه‌ڵ ئه‌وان یارمه‌تیده‌ری دابین‌کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت.

گراهام نیگه‌رانیی خۆیشی له‌ ئاماده‌بوونی ڕووسیا له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ربڕی و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌ هه‌وڵێک بۆ زاڵبوون له‌سه‌ر نه‌وتی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد و ئه‌مریکا وه‌سف کرد.

 





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad