English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەجەف ژمارەیەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی تۆمار کرد
2020-03-24 [11:34 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە پارێزگاری نەجەف لوئەی یاسری رایگەیاند، ١٣ کەس لە شارەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

یاسری لە بەیاننامەیەکی کورتدا وتی، ١٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون، وتیشی، دووان لەوانە پێشتر لە سووریا بوون.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، دوو رۆژنامەنوسی وڵاتەکەی تووشی کۆرۆنا بوون یەکێکان خەڵکی نەجەفە کە لە دەرەوەی وڵاتبوو بۆ چارەسەری نەخۆشییەکی مەترسیدار چووبوو دواتر تووشی کۆرۆنا بووە.

بەپێی ئامارەکان تاکو ئێستا لە عێراق ٢٧٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢٤ کەس گیانی لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 3148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad