English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیتالیا... لەسەر زانیاریەکانی سەبارەت بە کۆرۆنا مشتومڕ دروست دەبێت
2020-03-24 [01:26 AM]

ZNA - هەولێر


 

بەڕێوەبەری دەزگای کۆکردنەوەی داتاکان لە ئیتالیا دەڵێت ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا ڕەنگە زۆر زیاتر بێت لەوەی بەرپرسان ڕایدەگەیەنن و دەڵێن نزیکەی 64 هەزار توشبوو بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراون.

لە دواین ئاماری رۆژی سێشەممەدا دەردەکەوێت شەش هەزار و 77 مردوو تۆمارکراوە لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا کە ڤایرۆسەکە بڵاوبۆتەوە، ئەمەش وەهای کرد ئیتالیا ببێت بە خراپترین وڵات لەسەر ئاستی جیهان بەشێوەیەک ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆتە دوو هێندەی ژمارەی ئەوانەی لە وڵاتی چین بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا وڵاتی چین بە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا پشکنین بۆ نەخۆشەکان زۆرجار سنوردارە کە لە نەخۆشخانەکاندا بەدوای چاودێری تەندروستیدا دەگەڕێن، واتە بە هەزاران حاڵەت بەدڵنیایەوە پشکنینی بۆ نەکراوە.

هاوکات ئەنگیلۆ بۆریلی، بەڕێوەبەری دەزگای پاراستنی نەتەوەیی بە ڕۆژنامەی La Repubblicaوتووە لەوبڕوایەدایە نزیکەی 640 هەزار توشبوو بە ڤایرۆسەکە لە ئیتالیادا هەبن.

بۆریلی دەڵێت،گەورەترین ئاستەنگ کەڕووبەڕووی هەوڵەکانی ئیتالیا دەبێتەوە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا؛ کەمی دەمامک و ئامێری هەناسەدانە، ئەو گرفتەش لە سیستەمی تەندوستیدا بوونی هەبووە لە وەتای ڤایرۆسەکە لە ناوچەی دەوڵەمەندی باکوری لۆمباردی لە 21ی مانگی 2 بڵاوبووەتەوە.

ئیتالیا هەوڵ دەدات ئەو پێداویستیانە لە وڵاتانی دەرەوە بکڕێت بەڵام ئەنگیلۆ بۆریلی دەڵێت هندستان و ڕۆمانیا و ڕوسیا و تورکیا فرۆشتنی ئەو پێداویستیانەیان ڕاگرتوە گوتیشی پەیوەندیمان بە باڵیۆزەکانەوە کردوە بەڵام ترسمان لەوە هەیە هیچ دەمامکێکمان لە دەرەوەی وڵاتەوە پێ نەگات.

 

voa





ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad