English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم کەسی تووش‌بوو بەکۆرۆنا لە ئیتالیا چاک بووەوە
2020-03-24 [01:34 AM]

​ZNA - هەولێر


یەکەم کەس کە وەک نەخۆشی کۆرونا لە ئیتالیا ناسراوە، چاک بووەتەوە و نەخۆشخانەی جێ‌هێشت.

ئەم نەخۆشە لەناوچەی لۆمباردیی ئیتالیا لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو و دوای ئەوەی لە چاک‌بوونەوەی ئەرخەیان بوون، ناردیانەوە ماڵە.

ماڵپەڕی هەواڵی ئەڵـمانیی " کلاینە زایتونگ" بڵاوی کردەوە بەڕێوەبەری ٣٨ ساڵانی کۆمپانیایەکی ئیتالیایی کە رۆژی ٢٠ی مانگی رابردوو نەخۆشیەکەی دەرکەوتبوو، رۆژی ٢٤ی ئازار لە نەخۆشخانەوە ناردرایەوە ماڵ.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان‌کردووەتەوە، ئەم پیاوە ئیتالیاییە دوای ئەوەی هاوسەرە دووگیانەکەی گەیاندبووە نەخۆشخانە، لە نێو نەخۆشخانەکەدا ئەم ڤایرۆسەی گرتووەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 6223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad