English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر رێبین سەمەد: نرخی نەوت لە نیوان ململانی سیاسی و ئابووریدا
2020-03-25 [01:54 AM]

ZNA- هەولێر


 

دکتۆر رێبین سەمەد، شارەزا لە بواری وزە ونەوت بە ئاژانسی هەواڵی

زاگرۆسی راگەیاندن: لە دوای سالی ١٨٥٧ دا نەوت بووە جێگرەوەی هەموو وزەکانی تری جیھانی،  تەنانەت لە زۆربەی پیشەسازییەکان نەوت وەک ماددەیەکی سەرتایی لە زۆربەی کارگەکان لە بەرھەم ھێنان کەل و پەل بەکار دەھێنریت، واتە لە رۆژگاری ئەمرۆماندا ئەو گەشە ئابووریە و پیشکەوتنە ھەمەجۆرەی لە ھەموو بوارەکانی ژیانی مرۆڤ کە ئێستایی مرۆڤایەتی ھێنایەتە کایەوە و داھێنانی کردوە، ئەوا بەبێ بوونی نەوت و بەکارھێنانی محال دەبوو، 

نرخی نەوتیش لە ئیستادا کە بە ریژەیەکی بەرچاو نرخەکەی لە دەست داوە، ئەوا بەھۆی کەم بوونەوەی بەھای نەوت نیە لە نێوکارگە و پیشەسازییە جیھانیەکاندا، یاخود کەم بوونەوەی کەم بایەخی ئابووری نەوت نیە، کە ھەزارەھا ماددە بۆ ھەزارەها مەبەستی جیا جیا لێ دەردەھێنرێت و سوودی لێ وەردەگریت، لەو کاتەیەوە نەوت وەک ماددەیەکی ئابووری ستراتیژی و بگرە لە ھەندی وولات وەک ماددەیەکی ئاسایشی نەتەوەی سەیر دەکریت، ئەوا دیاری کردنی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھانی ھەمیشە وولاتانی بەکارھێنر دیاریان کردوە، کە کەمترین رول و سوود لە نەوت ئەوا وولاتانی بەرھەم ھێنەری نەوت بووینە، واتە زۆرترین سوود لە نەوت و بەروبوومەکەی وولاتانی بەکارھێنەری نەوتن.

 

 

دکتۆر رێبین سەمەد گووتی: لە ئیستاشدا گرینگترین ھۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت بریتی یە : یەك بلاوبوونەوەی نەخۆشی فایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا، کە کاریگەری راستەوخۆی کردە سەر گەشەی ئابووری جیھانی، بە تایبەتی لە وولاتانەی کە بە دووەم بەھیزترین ئابووری جیھانی دادەنریت، کە زۆربەی کارگەکان و گواستنەوەی بازرگانی و ھاناردەکردنی راگرت، واتە گەشەی ئابووری پاشەکشەی کرد و خاوبووە کە راستەوخۆ کاری لە سەر خواستی نەوت کرد، کە رۆژانە زیاتر لە ١٠ ملیون بەرمیل نەوت ھاوردە دەکات، دووەم رێکنەکەووتنی وولاتانی ئۆپێک و رووسیا لە سەر بڕ و بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی نەوت بۆ بازارەکانی جیھانی، بە تایبەتی رێکنەکەووتنی سعوودیا و رووسیا، کە سعودیا بۆ مانگی ئەپرێل بە نرخێکی زۆر کەمتر نەوتی فرۆشت و داشکاندنی لە نرخی نەوتی خۆی کرد لە بازاری نەوتی جیھاندا کرد، سێیەم ململانیە سیاسەکان و رێکەوتنە سیاسیەکان کە روولی یەک لا کەرەوە دەبینێت لە دیاری کردنی نرخی نەوت لە بازارەکاندا، ئێمە دەبینین لە ئیستادا رووسیا و ھاوپەیمانەکانی کە بە ریژەیەکی بەرچاو داھاتیان لەسەر نەوتە وە لە لایەکی تریشەوە لە ململانی سیاسی دان لەگەل ئەوروپا و ئەمریکا کە بە کارھێنەری سەرەکی نەوت دادەنرین لە جیھاندا، بۆیە سعودیا لە دوای رێکەووتنی ( کویسی – ١٩٤٥ ) ئەمریکی – سعودی ھەمیشەیاری بە نرخی نەوت کردوە لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ئەوروپا و ھاوپەیمانەکانی.

 

هەروەها دکتۆر رێبین سەمەد ئەوەشی خستەروو: جگە لەمەش بە بروای من لە ئیستادا تا مانگی سێپتمبەر نرخی نەوت بە شیوەیەکی زۆر خاو و ھیواش بەرزدەبێتەوە ھۆکارە کانیشی، نەخۆشی کۆرۆنای جیھانی تا دوو مانگی تریش کاریگەری لەسەر خاو و ھێواشی گەشەی ئابووری وولاتانی پیشەسازی دەبێت، بوونی بەرژەوەندی سیاسی لە ململانیەکاندا، بەتایبەتی ھە لبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، بە ھۆی ھاتنی وەرزی گەرما کە خواست لەسەر نەوت تارادەیەک دادەبەزیت. 

 

 

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 8581جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad