English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆحانی بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی: ئامادە بن بۆ ڕێوشوێنی توندی قەدەغەی هاتوچۆ
2020-03-25 [02:06 AM]

ZNA - هەولێر


 

سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند هاووڵاتییان خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی ژووری تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێنمایییەکانیدا ڕێوشوێنی توندتری قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیێنێت و پڕۆژەی دوورکەوتن لە یەکتر تا مەودای دوو مەتر جێبەجێ بکرێت.

حەسەن ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراندا ڕایگەیاند پێویستە ڕێوشوێنی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی شوێنە گشتییە ناپێویستەکان توندتر بکرێت و بەو مەبەستەش پڕۆژەیێک لە ئەنجومەنی وەزیران ئامادە کراوە کە دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بە پێی پڕۆژەکە پێویستە هەموو هاووڵاتییان لە شوێنە گشتییەکان تا مەودای دوو مەتر لێک دوور بکەونەوە.

ڕۆحانی گوتیشی هاووڵاتییان خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی قەدەغەکان توندتر بکرێت و ڕەنگە لە جێبەجێ کردنی ئەو قەدەغەیەشدا هاووڵاتییان ناچار بکرێن ئەگەر سەفەری گەشتیارییان کردووە زووتر بگەڕێنەوە مەنزڵ و ماڵی خۆیان و هەروەهاش ڕێگری لە شەپۆلی دووهەمی سەفەرەکان بکرێت.

سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بە داخران و پشوودرانی کەرتی حکوومی و ئەهلی کرد و گوتیشی ئەگەر شوێنێکی گشتی وەک بەشێک لە بازاڕەکان داخران لە بەر ئەوەیە کە تەندروستیی هاووڵاتییان بپارێزین بەڵام هەندێک شوێنی وەک دەرمانخانە و کۆگا پێویستە ناسراوەکان دەبێت بۆ پێداویستیی ڕۆژانەی هاووڵاتییان دەوام بکەن.

ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران ٢٧ هەزار تێپەڕاندووە و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش مردوون.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad