English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئەفغانستان: ترس لە مردنی ١١٠ کەس لەئارا دایە
وەحیدوڵڵا مایار، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئەفغانستان
2020-03-25 [06:06 AM]

​ZNA - هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئەفغانستان دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت لە شەش مانگی داهاتوودا لە ئەفغانستان ٢٥ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا ببن و ١١٠هەزارکەسیش گیانیان لەدەست بدەن.

وەحیدوڵڵا مایار، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئەفغانستان رۆژی چوارشەممە٢٥ئازار رایگەیاند: ژنێکی ٤٥ ساڵی لە ویلایەتی هەرات به هۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە و ژمارەی مردوان لە ئەفغانستان گەیشتووەتە ٢ کەس.

مایار، هەروەها گوتی: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٢ کەسی دیکە لە ئەفغانستان پشکینەکانیان پێشاندەری کۆرۆنایە و بەم ژمارەیە ژماری گشتیی گیرۆدەبووان گەیشتووەتە ٧٤ کەس.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئەفغانستان هەروها گوتی، خراپترین حاڵەتی پێشبینی‌کراو ئەمەیە کە ٨٠ لەسەدی دانیشتووانی ئەفغانستان واتە نزیکەی٢٥ ملیون کەس گیرۆدەی کۆرۆنا ببنو ١١٠ هەزار کەسیش گیانیان لەدەست بدەن.

لە ئەفغانستانیش وەک زۆربەی وڵاتان لەسێ ویلایەتی"هەرات"، "فەراه" و "زەرنج" هاتوچۆ وەستێندراوە.

یەکەم تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەفغانستان ئەو کەسانە بوون کە لە ئێرانەوە گەڕابوونەوە.





ئەم هەواڵە 6394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad