English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دامەزراندنی بەشی بەرەوڕووبوونەوەی جندۆکە بەدرۆ دەخاتەوە
2020-03-25 [06:46 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نووسینەگەی وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ناوی ئاشكرا نەکراوە، رۆژی چوارشەممە ٢٥ی ئازار دامەزراندنی بەشی رووبەڕووبوونەوە‌ی جندۆکەی لەم وەزارەتە بەدرۆخستەوە.

ئەم سەرچاوەیە، به ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"ی راگەیاندووە، بەشی بەرەڕووبوونەوەی جندۆکە لە وزارەتی ئیتلاعات کاری بۆ نەکراوە.

سەرچاوەکە گوتی: ئەو هەواڵەی سەبارەت بە دامەزراندنی بەشێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی جندۆکە لە وەزارەتی ئیتلاعات بڵاوکراوەتەوە، شتێکی هەڵبەستراوە و ئەم وەزارەتە هەتا ئێستا کارێکی لەمجۆرەی نەکردووە.

ئەم هەواڵە دوای ئەوە تەشەنەی کرد کە عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەپەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی نەورۆز گوتبووی: "ئێمە هەم لە مروڤ و هەم لە جندۆکە دوژمنمان هەیە و ئێستا ئەوانە بە یارمەتیی یەکتر هاوکاریی دەزگا سیخوڕییەکانی دوژمنان دەکەن."

ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران ئەم بەشەی لێدوانی خامنەییان لە‌نێو هەواڵەکان لادابوو.





ئەم هەواڵە 6499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad