English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راغب عەلامە 25 ملیۆن لیرەی لوبنانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەبەخشێت
2020-03-24 [07:22 AM]

هەولێر – ZNA


راغب عەلامە، گۆرانیبێژی لوبنانی، بڕی 25 ملیۆن لیرەی لوبنانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ولاتەکەی بەخشی.

 

عەلامە ئەو بڕە پارەیەی لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی نیشتمانی لە لوبنان بەخشی، لەو بڕە پارەیە 15 ملیۆن لیرە بۆ ستافی تەندروستیی لە نەخۆشخانەی رەفیق حەریری و 10 ملیۆن دۆلارەکەی دیکەش بۆ خاچی سووری لوبنانی تەرخانکراوە.

 

ئەو هونەرمەندە لوبنانییە داوایەکی ئاراستەی هونەرمەندانی کرد کە لەو قۆناخەدا هاوکار بن و هاوکاری ماددی پێشکەش بە کەرتی تەندروستی بکەن.

 

عەلامە بەم دواییە لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە رێنمایی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad