English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی : لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوو 18 توشبووی کۆرۆنا تۆمار کراوە
2020-03-26 [10:23 AM]

ZNA ــ هەولێر


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٢٨)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

 

1. ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٠٥٠) هاوڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٧٢٦) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٨٩) لە هەولێر، (٣٠٨) لە سلێمانی، (٥٢٤) لە دهۆك، (٣٥) لە هەلەبجە، (١٢) لە گەرمیان، (٣٨) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیە وە (٣٣٢٤) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ٤٨ کاتژمێری کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٣٧٩) هاوڵاتی.

 

2. لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو (٩٢٩) پشکنین کراوە، (٦٤٨) لە شاری هەولێر، (١٩٨) لە شاری سلێمانی، (٨٣) لە شاری دهۆك.

دەرەنجام (١٨) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

 

• پارێزگای هەولێر (١١) نەخۆش پۆزەتیڤ هەبوو (٤) ئافرەت و (٥) پیاو و  (٢) منداڵ.

• پارێزگای سلێمانی (٧) پۆزەتیڤ ، کە (٣) ئافرەت و (٢) پیاو و (٢) منداڵ.

 

3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٠٣) تووشبوو،  لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٢٧) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

 وەزارەتی تەندروستی             

  حکومەتی هەرێمی کوردستان

      ٢٦ی ئازاری٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad