English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشناسی هۆشداریەکی راگەیاند
2020-03-26 [11:09 AM]

ZNA - هەولێر


 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومە لەرزەزانی هەرێمى کوردستان کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا ئاشکرای کرد، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى درێژبوونەوەى نزمە پاڵە پەستۆکانى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور و نیمچە دوورگەى عەرەبى .

کەشناسی هەرێم وتی، ئەمڕۆ ڕێکەوتى 26-3-2020 سەرەتاى هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بەدیار دەکەوێت، باران بە شێوەى پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت سەنتەرى پارێزگاکانیش ئەگەرى نمە بارانى هەیە.

ئاماژەی دا، سبەى هەینى لە شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کاردەکاتە سەر تەواوى ناوچەکەمان بارانبارین لە تەواى ناوچە شاخاویەکان و سەنتەرى پارێزگاکان دەبارێت، ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى دهۆک وەک (دینارتە ئاکرێ سەرسەنگ ئامێدى کانى ماسى ) هەروەها بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى هەولێر وەک(رواندز سۆران چۆمان حاجى ئۆمەران سیدەکان بارزان مێرگەسوور )بارانیان زیاتر دەبێت.

روونی کردەوە، رۆژى شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەردەوامى دەبێت جگە لە بارانبارین ئەگەرى هاتنى بارستە هەوایەکى تۆزوخۆڵ  هەیە بۆ سەر ناوچەکەمان لە هەندێ ناوچە بە شێوەى تۆزوخۆڵ و لە هەندێ ناوچە لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت.

ئەوەی خستەروو، کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە رۆژى یەک شەممە لاواز دەبێت و ئاسمان لەو رۆژەدا بە نیمچە هەورى دەمێنێتەوە رۆژى دووشەممە دووبارە لە زۆربەى ناوچەکان بارانبارین دەبێت و لە هەمان رۆژ بارانبارین کۆتایی دێت کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت. لە ماوەى ئەم شەپۆڵە پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و هەندێ جار هەورە تریشقەش دەبێت و ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى تەزرە بارینەى هەیە .

 





ئەم هەواڵە 6427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad