English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر زاھیر خۆشناو: لە سەدا ھەشتای توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نیشانەکانیان سووکە
2020-03-26 [05:03 AM]

ZNA-هەولێر



پسپۆرێکی وردی نەخۆشیەکانی سینگ و ھەناسە رایگەیاند، کە لە ٨٠٪‏ نەخۆشەکانی ئێمە و لە سەر ئاستی جیھان ھیچ نیشانەیەکی ئەوتۆیان نیە کە لێیان دیاربێت، زۆر بەی جار نیشانەکان لەوانەیە تەنھا بێتاقەتی و قورگ سوتانەوە و کۆکین بێت و لەوە زیاتر نیەبێت، تاوەکوو ئێستا ھیچ چارەسەرێکی سەرەکی بۆ بنبرکردنی ئەم ڤایرۆسە نیە، لە ھەموو جیھان ئەگەر ھەر نەخۆشێک پشکنینەکانی پۆزەتیڤ دەرچێت و ھیچ نیشانەیەکی نەبێت دەینێرنەوە بۆ مالەوە.

دکتۆر زاھیر سالح خۆشناو، پسپۆری وردی نەخۆشیەکانی سینگ و ھەناسە، ماموستای کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی ھەولێری پزیشکی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئاماری توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەموو چرکەیەک لە گۆراندایە، لە ھەرێمی کوردستان ئێستا ١٠٣ کەس توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە عێراقیش لە ٢٠٠ کەس تێپەربوون، لە سەر ئاستی جیھانیش خەریکە لە نیو ملیۆن نزیکدەبێتەوە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئاماری رێژەی توشبوان بەردەوام لە گۆراندان لەسەر ئاستی جیھان.

ماموستای کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی ھەولێری پزیشکی گووتی: لە ٨٠٪‏ نەخۆشەکانی ئێمە و لە سەر ئاستی جیھان ھیچ نیشانەیەکی ئەوتۆیان نیە کە لێیان دیاربێت، زۆر بەی جار نیشانەکان لەوانەیە تەنھا بێتاقەتی و قورگ سوتانەوە و کۆکین بێت و لەوە زیاتر نیەبێت، بەلام لە ٢٠٪‏ تریان کە وا دەکات نەخۆشەکە بچێتە نەخۆشخانە و سەردانی دکتۆر بکات یاخود پەیوەندی بە ١٢٢ وە بکات، نیشانەکان ھەبوونی تایە و کۆکەیەکی زۆرە و ھەناسە تەنگیە و ژانێکی زۆری لەماسولکەکانیدا دەبێت ئەمانە ئەو نیشانانەن کە نەخۆش بێت سەردانی دکتۆر بکات، زۆر بەی نیشانەکانی نزیکن لە ھەلامەت جیاوازیەکی کەمیان ھەیە، ھەندێک لە نەخۆشەکان ھەر نیشانەیان نیە و ھەندێکیش ئەو نیشسنانەیان ھەیە.

پسپۆری وردی نەخۆشیەکانی سینگ و ھەناسە گووتیشی: گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە لە رێگەی پژمین و ھەناسە و کۆکەوە دەچێتە ناو جەستە، بە شێوازی زانستیەکەی (درۆپلیت) واتا بەرێگەی پژمین، تا ئێستا بەشێوەیەکی جیھانی ئەوەی کە باس دەکرێت لەرێگەی پروشکێکی پژمین کە لە دەم دەردەچێت و ئەو ئاوەی کە لە دەمی دەر دەچێت ڤایرۆسەکەی تێدایە و ئەگەر راستەوخۆ بچێت بۆ دەم و لوت و چاوی راستەوخۆ ئەو کەسە توشدەبێت و ڤایرۆسەکە دەچێتە لەشیەوە و گەشەدەکات، زۆری توشبوونەکەش پەیوەستە بە زۆری رێژەی ڤایرۆسەکە دەچێتە ناولەشی، ھەروەھا بەرگری لەش، بەرگری لەش پەیوەستە بە ھەبوونی نەخۆشیتر ئایا ئەوە کەسە چەند نەخۆشی تری ھەیە، کاتێک کە پروشکی پژمین کەوتە سەر شوێنێک ئێستا بۆیە دەلێن لەکاتی پژمین لەئەگەری نەبوونی دەمامک و دەستەسر، دەست بە دەمتەوە بگرە بۆ ئەوەی پروشکەکانی بلاونەبێتەوە لە دەورووبەرت، گواستنەوەکەی بە ھێزی پژمینەکەوە پەیوەستە پێشتر دەگوترا مەترێک بەلام ئێستا دەلێن لە مەترێک زیاتر دەبێت دووربیت، ئەو پروشکانە دەمێنەوە بەگوێرەی شوێن و ئاو ھەواکەی و مانەوەی لەسەر شوێنە ینجا کەو جل و بەرگ بێت یاخود ھەرکەرەستەیەکی تر، لە رێگەی بەرکەوتن و پژمین و ھەناسە دەگوازرێتەوە، ھەروەھا شێوازێکی تر ھەیە کە دەلێن لە رێگەی پیسایەوە دەگوازرێتەوە، توێژینەوەیەک ئەنجامدراوە لە سەری کە دەلێت لەو توالێتانەی کە ئەو نەخۆشانەی ئەو ڤایرۆسەیان ھەبووە، ڤایرۆسەکە دۆزراوەتەوە، ئایا لە رێگەی پیسایەوە بووە یاخوود لە رێگەی پژمینی نەخۆشەکەوە بووە لە شوێنەکە، بەلام تاوەکوو ئێستا  ھیچ کەسێک لە رێگەی پیسایەوە تووشی ئەم ڤایرۆسە نەبووە.

دکتۆر زاھیر سالح خۆشناو ئەوشی باسکرد، کە  (WHO) رێکخراوی تەندروستی جیھانی و ھەروەھا سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆناڵ ترەمپ لەو چەند رۆژانەی رابردوودا قسەیان لەسەر ئەوە کرد کە گوتیان ئەوە بۆی ھەیە (ئێربۆرن) واتا لەرێگەی ھەواوە بگوازرێتەوە، ئەمەش زۆر ترسناکە و ھیچ دەرفەتێک نادات ئەگەر لە رێگەی ھەواوە بێت، (WHO) رێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداری دا ئەگەر لەھەوادا بێت مەترسیدارە، بەلام ئێستا دەلێت لەھەوادایە بۆ ئەو کەسانەی کە چارەسەری نەخۆش دەکەن و بوژانەوەی دلی بۆدەکەن یاخود لەکاتی دانانی سۆندەی لوت بۆ نەخۆش یاخود نازۆلی بۆبکەن، ئەگەر ئێربۆرن بێت ئەوا بەو کەلووپەلانەی ئێستا ناتوانرێت خۆ بپارێزین تەنیا بە ھەناسەی دەستکردەوە دەبێت. 

ماموستای کۆلێژی پزیشکی ئەوەشی خستەروو، کە تاوەکوو ئێستا ھیچ چارەسەرێکی سەرەکی بۆ بنبرکردنی ئەم ڤایرۆسە نیە، کەواتە ئێمە تەعامل لەگەل نەخۆشیەک دەکەین کەوا چارەسەری نیە تەنھا ئەوە ماوەتەوە کە خۆمان بپارێزین، ھەروەھا ئەو خۆپارێزیەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی داوە و لە سەر ئاستی حکومەت کارێکی زۆر باشکراوە ئەمەش ھۆکارێکە بۆ کەمی نەخۆشەکان، بەلام لەسەر ئاستی تاک بەداخەوە بەو شێوەیە تێنەگەیشتون و پێنەگەیشتوون، تا ئێستا  خەلک دەچێت لە کۆلانەکان دادەنیشێت و  یاری پێکەوە دەکەن و خواردن و خواردنەوە بە یەکەوە دەخۆن ئەمانە رێگەی خراپن، بە پشتیوانی خودا ئەم ڤایرۆسە ناگاتە دۆخێک کە وای لێبێت لە کۆنترۆڵ دەربچێت و پێداویستیەکان زۆر باش ئامادەکراون بۆ نەخۆش و بۆ ستافی نەخۆشخانەکان، خوا نە خواستە ئەگەر ئەم نەخۆشیە زۆر بلاو ببێتەوە نەک ئێمە بەلکوو ھیچ ولاتێکی پێشکەوتووش ناتوانێت رێگری لێبکات، وەک ئەوەی ئێستا لە ئیتالیا و فەرەنسا و ئیسپانیا ھەیە، بەلام تا ئێستا بە گوێرەی توانامان پێداویستیەکان لە نەخۆشخانەکاندا ھەن، ئێستا  نەخۆشخانەی پێشمەرگە و نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەت کراون بە توشبووانی ڤایرۆسگ کۆرۆنا و نە خۆشخانەکانی تریش ئامادەکراون لەئەگەری زۆر بوونی توشبووانی ئەم ڤایرۆسە.

ھەروەھا دکتۆر زاھیر خۆشناو ئەوەشی روونکردەوە، کە لە لای ئێمە ئەکەر پشکنینەکانی کەسێک پۆزەتیڤ دەرچوو دەیبەین لە نەخۆشخانە دایدەنێین، چۆنکە ئێمە نەخۆشمان کەمە، بەلام لە ھەموو جیھان ئەگەر ھەر نەخۆشێک پشکنینەکانی پۆزەتیڤ دەرچێت و ھیچ نیشانەیەکی نەبێت دەینێرنەوە بۆ مالەوە، ئەگە ھەر کەسێکیش لە مالەوە گومانی لە خۆی ھەیە ئەگەر  بەلایەنی کەم کۆکەیەکت ھەبێت چۆن خۆت دەپارێزی، ئەو کەسە با زۆر تێکەلاوی مالەوە نەبێت دەمامکی خۆی ھەبێت بەسار مالەوەدا نەپژمێت دەستەکانی بشوات و ھەروەھا لەگەل مندال و خێزانەکەی خۆی زۆر بەرکەوتەی نەبێت، ھەروەھا لە لایەنی کۆمەلایەتی دوورکەوێتەوە ئێنجا بە گوێرەی دۆخی نەخۆشەکە ئەگەر بکرێت ژوورێکی تایبەتیشی ھەبێت باشترە، و ھەولبدەن لە مالەوە کەمترین تێکەلاوبوونیان ھەبێت، کۆنتاکتیان نەبێت لە رووی ھەناسە و جەستەشەوە. 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 12757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad