English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارەزاێکی ئابووری: پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت زیاتر دابەزێت
2020-03-26 [07:02 AM]

ZNA- ھەولێر


شارەزاێکی ئابوری باس لەوە دەکات ھۆکاری سەرەکی نزم بوونەوەی نرخ نەوت سەرھەلدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بۆیە پێشبینی وایە تاوەکوو کاریگەرییەکانی ئەم ڤایرۆسە لەسەر جیھان کەم نەبێتەوە نرخی نەوت بە ناجێگیر و نزمی بمێنێتەوە .

سیپان شێروانی شارەزای ئابووری بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند سەرھەلدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەورەترین ولاتی ئابوری جیھان کاریگەری ھەبوو لەسەر نزمبوونەوەی نرخی بەھۆی ئەوە چین وەلاتێکی سەرەکی ھاوردە کردنی نەوتە . 

لە بەشێکی تری قسەکانی دا سیپان شێروانی گوتی بەشێکی زۆری نەوت بۆ ھاتووچۆ بەکار دەھێنرا لە ئێستاش دا بە شێکی زۆری جیھان ھاتووچۆ و گەشتە ئاسمانیەکان وەستاوە ئەمەش گاریکەری ھەبوو لەسەر نرخی نەوت .

وە ئەو شارەزای ئابوورییە راشیگەیاند کێبرکێی نێوان روسیا و بەشێک لە ولاتانی بەشدار لە ئۆپێک لە خستەرووی نەوت ھۆکارێکی تربوو بۆ دابەزینی نرخی نەوت وە چاوەروان دەکرێت نرخی نەوت لە ئێستا زیاتر دابەزێت ئەگەر ھاتوو ولاتانی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک نەگەشتنە ھیچ رێکەوتنێک .


شێروانی باس لەوەش دەکات ئەم دابەزینەی نرخی نەوت کاریگەری راستەوخۆی دەبێت بەسەر ئابووری عێراق و ھەرێمی کوردستا بەھۆی ئەوەی سەرچاوەی سەرکی داھاتیان لە رێگای نەوتەوە دابین دەکەن.

سیپان شێروانی گوتیشی لەلاێکی ترەوە ھەموو چالاکیە بازرگانیەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە وەستاون داھاتی ناوەخۆ نزیک بۆتەوە لە سفر ئەمەش کاریگەری لەسەر دۆخی ئابووری دروست دەکات .





ئەم هەواڵە 661جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad