English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ دوو تریلیۆن و 200 ملیاری دۆلاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخان کرد
2020-03-28 [12:09 PM]

ZNA - هەولێر


 

دوای ئەوەی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو هەردوو ئەنجوومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمریكا رەزامەندییان لەسەر پاكێجی ئابووری بۆ وڵاتەکەیان نیشاندا، سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ ئەو پاکێجەی بە بڕی دوو تریلیۆن دۆلار و 200 ملیار دۆلار بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەو وڵاتە پەسند كرد.

لەمیانی رێورەسمێكدا كە لە كۆشكی سپی رێكخرابوو، دۆناڵد ترەمپ بە بەشداری جێگرەكەی، مایك پێنیس و وەزیری گەنجینە، ستیفن منوچین لەگەڵ ژمارەیەك وەزیر و ئەندامانی كۆنگرێس، ئەو پاكێجە ئابوورییەی پەسەندكرد.

لە گوتەیەكەدا سەرۆكی ئەمریكاـ دۆناڵد ترەمپ گوتی: "سوپاسی دیموكرات و كۆمارییەكان دەكەم كە بەرژوەندییەكانی وڵاتیان خستووەتەسەر سەر هەموو شتێكەوە".

ئەمە پاكێجە ئابوورییە بەگەورەترین پاكێج لەمێژووی ئەمریكادا دادەنرێت كە لەچوارچێوەیدا بڕێكی زۆری كەمامە، ئامێری هەناسەدان لەگەڵ كەرەستەی دیكەی پزیشكی بۆ بنكە و ناوەندە تەندروستییەكان لە ئەمریكا دابین دەكرێت، هەروەها قەرزیش دەدرێت بەو هاووڵاتییانەی كە ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیانیان بەركەوتووە.

هەروەها لە چوارچێوەی پاكێجە ئابوورییەكەدا، بۆ یەكجار یارمەتی دارایی بە بڕی هەزار و 200 دۆلار دەدرێت بە هاووڵاتییان، جگە لەوەش بڕی 377 ملیار دۆلار بەسەر كۆمپانیا بچووك و مامناوەندەكان دابەش دەكرێت، هەروەها قەرزی قوتابیان بە قوتابخانەكان تا 30ی مانگی ئەیلوولی داهاتووی پێ دەدرێتەوە.

 

aa





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad