English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر زانا دزەی: گرنگترین رێگا بۆ تووشنەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مانەوەیە لە مالەوە
2020-03-28 [02:22 AM]

ZNA-هەولێر



پسپۆرێکی نەخۆشیەکانی ھەناو رایگەیاند، دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆس کۆرۆنا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، تا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ھیچ چارەسەرەکی سەرەکی نیە، ھەروەھا گرنگترین رێنمای لە ئێستادا مانەوەیە لە مالەوە و تێکەل نەبوونی کەسەکان بە ھیچ شێوەیەک.

دکتۆر زانا دزەی پسپۆری نەخۆشیەکانی ھەناو بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسێکی نوێ نیە لە سەرەتای ساڵی شەستەکانەوە دۆزراوەتەوە و زانرا کە لەرێگەی ئاژەلەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، پێشتر لە گیانلەبەرەکاندا ھەبووە، ئەم ڤایرۆسە تا ئێستا حەوت گروپی سەرەکی ھەیە، چوار لەوانە لەسەرەتادا کە دەرکەوتن نەخۆشێکی سووک بون وەکوو ھەلامەت و سک چوون، بەلام سێ گروپەکەی دیکە لەو حەوت گروپە کە پێنچەمیان بریتیە لە بنەرەتدا لە ساڵی ٢٠٠٢ لە ولاتی چین دەرکەوتن، شەشەمیان مێز کە لە رۆژھەلاتی ناوەراست بە تایبەتی لە ولاتی سعودیە لە ساڵی ٢٠١٢ دەرکەوت، حەوتەمیان ئەوەی ئێستایە کە پێی دەلێن کۆڤید١٩ یاخود ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، کە لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ لە شاری وھانی چین دەرکەووت.

پسپۆری نەخۆشیەکانی ھەناو گووتی: دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆس کۆرۆنا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، بەلام بە شێوەیەکی گشتی نیشانەکانی دەتوانین دابەشیکەین بۆ سەر ئەوانەی کە بە سووکی توشبووە وەکوو پەتایەی ھەلامەت، یاخود تۆزێک تووند یان زۆر تووند کە کار دەکاتە سەر سیستەمی ھەناسەی کەسەکە، نیشانەکانی بە گشتی سەرەتا کەسەکە تایەکی بەرزی دەبێت و پلەی گەرمی بەرزدەکاتەوە ئەمە بۆ ماوەی ٢ رۆژ تا ٥ رۆژ بەردەوام دەبێت دواتر کۆکەیەکی وشکی تووش دەبێت، ئەم دوو نیشانەیە بە نیشانەی سەرەکی کۆڤید١٩ دادەنرێن، دوای ئەوە کەسەکە لەوانەیە تووشی ھەناسەبرکێ ببێت، ئەم سێ نیشانەیە لە زۆربەی نەخۆشەکان بەتایبەتی ئەوانەی کە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ یاخود کەمتر بەرکەوتنیان ھەبووە لەگەل ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشیەکەبوون یاخود ئەوانەی کە لەو شوێنانە گەراونەتەوە کە نەخۆشیەکەی تێیدا بەربلاوە وەک چین و ئیتالیا و فەرەنسا و ئەمریکا ھتد...، ئەگەر ئەو سێ نیشانەیان ھەبێت ئەوە بە کۆڤید١٩ دادەنرێت تا ئەو کاتەی کە لە پشکنینەکان دەردەچێت کە کۆڤید١٩ نیە، ھەندێک نیشانەی تر ھەن کە کەسی تووشبوو ھەست بە بێتاقەتی دەکات و ماسوولکەکانی ئازاری دەبێت لەوانەیە سەر ئێشەش بگرێت ئەمانە سووکتر تووش بوون لەوانەی کە رشانەوە و سکچوونیان ھەیە، بەلام لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە لەوانەیە لە رۆژی ٥ دا نەخۆشەکە تەندروستی تێکبچێت لە ناکاو تووشی ھەناسەبرکێ ببێت.

دکتۆر زانا دزەی گووتیشی: لە ڤارۆسی کۆرۆنای نوێدا ئەوەی تاوەکو ئێستا سەلماوە لە رێگەی ھەناسەوە دەگوازرێتەوە یاخود ئەو شلەیەی لە کاتی پژمین لە دەم دەردەچێت لە کاتی کۆکە یان لەگەل ھەناسەدان، یاخود کەسی تووشبوو لە شوێنێکی داخراودا کۆکی وە یان پژمیوە ئەو دەنکۆلە ھەوایانە لە سەر تەنێک نیشتووە لەسێک دێت و دەستی لێ دەدات ئاگادار نیە و دەستی بۆ لووتی و چاوی یاخود دەمی دەبات ئەمەش دەبێتە ھۆی گواستنەوە بۆ کەسێکی تر ئەمانە رێگەی گواستنەوەن، ئێستا باس لەوەش دەکرێت کە دەلێن لەوانەیە ھەوادا بگوازرێتەوە ئەمەش ترسناکە، بەلام تا ئێستا  نەسەلمێندراوە، ھەرچەندە رێکخراوی تەندروستی جیھانی باسی لەوە کرد کە نزیکەی ٨ کاژمێر لەھەوادا دەمێنێتەوە ئەمەش ترسناکە، ئەگەر کەسێک ئەم نەخۆشیەی ھەبێت لە شوێنێک بوبێت بەبێ ئەوەی کۆکیبێت و پژمیبێت تەنیا ھەناسەی دابێت چوبێتە دەرەوە لەو شوێنە و کەسێکی ساغ کەمتر لەو ماوەتە سەردانی ئەو شوێنە بکات لەوانەیە تووشببێت، ھەروەھا کەمتر باس لەوەش دەکرێت کە لەرێگەی پیسایەوە دەگوازرێتەوە.

دزەی ئەوەشی خستەروو، کە تا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ھیچ چارەسەرەکی سەرەکی نیە، بەلام ئەو چارەسەرانەی کە ئێستا  بەکار دێت ئەوانەن کە لە نەخۆشخانەکانی شاری وھانی چین و لە نەخۆشخانەکانی ئیتالیا و فەرەنسا و ئەلمانیا و شوێنەکانی تر بە کارھاتووە، ئەوەیان نیشانداوە کە زۆربەی نەخۆشەکان سوودیان لێ بینیوە، دوو جۆر دەرمان بەکار ھاتوون، ھەرچەندە ئەو دەرمانانە ھیچیان دەرمانی دژە ڤایرۆس نین، وە ئێستا جۆرێکیتری دەرمان لە ژێر تاقیکردنەوە دایە کە بۆ ڤایرۆسی ئیبۆلا بەکار ھاتووە کە پێیدەلێن رێمڤی سیڤیر دەتوانرێت بەکار بێت، بەشێوەیەکی گشتی لە کوردستان ھەردووە دەرمانی ھایدرۆسیک کلۆرۆکینە و دەرمانی دژە ئایدزیش بە کار دێن.

ھەروەھا دکتۆر زانا ئەوەشی روونکردەوە، کە ئێمە لە قۆناغی رێنمای دەرچووین، بەر لە دوومانگ رێنمای بلاوکراوەتەوە بە بەردەوامی، ئێستا ئێمە لە قۆناغی بلاوبوونەوەداین، گرنگترین رێنمای لە ئێستادا مانەوەیە لە مالەوە و تێکەل نەبوونی کەسەکان بە ھیچ شێوەیەک، کە دەلێین لە مالەوە بمێنەوە مەبەستمان ئەوە نیە کە ئۆتۆمبێلەکان رابگرن و بە پیادە خەلک لە کۆلانەکان ھاتووچۆ بکات و کۆ ببنەوە و یاری بەیەکەوە بکەن، لە سەدا پازدەی ئەو کەسانە تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبن لەوانەیە ھەست بە ھیچ نەکەن و ھۆکارێکە بۆ بلاوبوونەوەی بۆ کەسانی دیکە، بۆیە لە مالەوە مانەوە بە ھۆکارێکی سەرەکی لە رێگریکردن دادەنرێت، ئەگەر ھەستت بە کۆکەو پژمین کرد لەمالەوە خۆت لە شوێنێک جیا بکەوە و دەمامک و کلێنس بەکاربێنە و زوو زوو شوشتنی دەستەکان زۆر گرنگە و پاک راگرتنی مال بە گشتی ئەمە بە ھۆکارە سەرەکیەکانی رێگریکردن و خۆ پارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دادەنرێت، ئەم قەدەغەی ھاتووچۆیەش گرنگە بەلام بە مەرجێک کە خەلک لە مالەوە بمێنێتەوە نەچنە کۆلانەکان و کۆببنەوە. 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 10093جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad