English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەک بۆ قوتابى و خوێندکارانى هەرێمى کوردستان لە دەرەوەى وڵات
2020-03-28 [03:53 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئا ژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا رایگەیاند، لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنى پەیوەندار لە حکومەتى عێراقى فیدرال، بە ئاراستەى کارئاسانى کردن بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێنن و بەهۆى بارودۆخى بڵاو بوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا تا ئێستا لە دەرەوەى وڵاتن.

لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم، وەزارەتەکانی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ناوخۆوگواستنەوەو گەیاندن وفەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەھەوڵی بەردەوامدان بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی عێراقی وئەو وڵات وشوێنانەی کە قوتابی و خوێندکارانى هەرێمى کوردستانیان تێدا دەخوێنن، بۆئەوەی لە نزیکترین دەرفەتدا ئەوانەی کە سیستمی خوێندنیان ڕاگیراوە یان کراوە بە ئۆنلاین بگەڕێندرێنەوە بۆ باوەشی ھەرێمی کوردستان.

بۆیە ئاگادارى سەرجەم ئەو خوێندکارو قوتابیانە دەکەینەوە کە خوێندنیان بە فەرمی ڕاگیراوە یان کراوە بەئۆنلاین وتاکو ئێستا لە دەرەوەى وڵات نەگەڕاونەتەوە، لە نزیکترین دەرفەتدا خۆیان ناونوس بکەن لە نوێنەرایەتییەکانى حکومەتى هەرێم لە وڵاتەکانیان بەمەبەستى کارئاسانى و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى گونجاو بۆ گەڕانەوەیان، هەروەها لەو وڵاتانەى کە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان نییە، پێویستە قوتابیان و خوێندکاران خۆیان ناونوس بکەن لە باڵیۆزخانەى عێراق لە وڵاتەکانیان.

 

 





ئەم هەواڵە 3088جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad