English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیندار زێباری: حکومەتی هەرێم پاراستنی مافەكانی مرۆڤ وئازادییەكان بە ئەولەیەتی كارەكانی دەزانێت بەتایبەتی لە بواری رۆژنامەنووسیدا
2020-03-28 [05:28 AM]

ZNA-هەولێر


 

رۆژی (۲٦/۳/۲۰۲۰) لیژنەی نێودەوڵەتی پاراستنی رۆژنامەنووسان CPJ راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە سەبارەت بە دەستدرێژی كردنە سەر رۆژنامەنووسێك بە ناوی (عەدنان رەشیدی) لە لایەن چەند كەسێكەوە كە خۆیان بە ئاسایش ناساندووە و دوای ئەشكەنجەدان و سوكایەتی پێكردن و هەرەشە كردن لەخۆی و خانەوادەكەی كەلوپەلی رۆژنامەنووسییان لێی سەندووە، لیژنەی ناوبراو داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە تاوانباران ئاشكرا بكات و بیانداتە دادگا.

د. دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەپێی میكانیزمێك لە نێوان نووسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان و لیژنەی نێودەوڵەتی پاراستنی رۆژنامەنووسان CPJ و زۆربەی ئاژانسەكانی تایبەت بە پرسەكانی مافی مرۆڤ، بەر لەوەی راپۆرتی خۆیان بڵاوبكەنەوە سەبارەت بە هەر پرسێك لە كوردستان نووسینگەكەمان ئاگادار دەكەنەوە لەو تێبینی و سەرنجانەی كە دەربارەی هەرێمیان هەیە و داوای روونكردنەوە و وەڵام دەكەن، لە هەمان كاتدا لە راپۆرتەكانیاندا ئاماژەی پێدەكەن، بەڵام لەم راپۆرتەیاندا سەبارەت بە كەیسی رۆژنامەنووس عەدنان رەشیدی پێشتر ئێمەیان ئاگادار نەكردۆتەوە بۆ ئەوەی لە وردەكارییەكانی كەیسەكە ئاگاداریان بكەینەوە و تێبینی و سەرنجەكانیان وەڵام بدەینەوە.

سەبارەت بە كەیسی رۆژنامەنووس عەدنان رەشیدی كە لە راپۆرتی لیژنەی نێودەوڵەتی پاراستنی رۆژنامەنووسان CPJ ئاماژەی پێكراوە دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان وتی: رۆژنامەنووس عەدنان رەشیدی لە شارۆچكەی پێنجوین لە رۆژی 17-3-2020 سكاڵای لەسەر دوو كەسی نادیار تۆمار كرد و بە دەستدرێژی كردنە سەر و بردنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسی و لێدان و ئەشكەنجەدان تۆمەتباری كردن، لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم دەستیان كرد بە لێكۆڵینەوە لەو بابەتە ودوای بەدواداچوون توانر چەند كەسێك دەستگیر بكرێن كە گومان دەكرێت دەستیان هەبێت لە رووداوەكە و رۆژی 27-3-2020 لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو ناوچەیە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی پێنجوێن توانیان تۆمەتباری سەرەکی (ک. م. س) تەمەن 30 ساڵان دەستگیر بکەن و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناو ناوی تۆمەتباری دووەمی رووداوەکەی ئاشكرا كرد (ج. ح. غ)ـە و تەمەنی 37 ساڵانە. ئەویش بەپێی یاسا دەستگیركراو كەلوپەلەکانی رۆژنامەڤانەکەی لێ وەرگیرایەوە, و ئێستا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ (421) (405-31) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون.
 
رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی ئازادی كاری رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان وتی: بەپێی یاسای ڕۆژنامه‌نووسی ژماره‌ (35)ی ساڵی (2007)، لەم یاسایەدا گشت ئەرك و مافەكانی رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن دیاریكراوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆر بە ئازادییەكان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دەدات لە هەر ئاستێكدا بێت بەتایبەتی لە بواری رۆژنامەنووسیدا، بەڵام لە هەمان كاتدا ناكرێ پیشەی رۆژنامەنووسی ببێتە هۆكارێك بۆ بەزاندنی ئازادی كەسانی تر و هۆكارێك بۆ نانەوەی پشێوی و ئاژاوە و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی.





ئەم هەواڵە 2902جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad