English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی یاریزانانی بەرشەلۆنە رازی نین مووچەیان کەم بکرێتەوە 
2020-03-29 [01:26 AM]

ZNA- ھەولێر


جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە گفتوگۆکانی لەگەڵ یاریزانانی یانەکەی چڕ کردووتەوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی مووچەکانیان . 

بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئیسپانیا و سەرتاسەری جیھان ، پێشبینی دەکرێت زیانەکانی یانەی بەرشەلۆنە بگاتە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ ، ئەمەش بەرپرسانی یانەکەی ناچارکردووە بە دوای چارەسەر بگەڕێن و یەکێک لە چارەسەرەکان کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانانە . 

بەڵام بەشێک لە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە ئامادە نین مووچەکانیان کەم بکرێتەوە و گومانیان لە بەرپرسانی یانەکەیان ھەیە کە بە شێوەیەک  خراپ مامەڵەیان لەگەڵ  لایەنی ئابووری کردووە و نایانەوێت باجی ھەڵەکانی بەرپرسانی یانەکە بدەن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4816جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad