English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی : ئاماری24 کاتژمێری کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
2020-03-29 [03:36 AM]

ZNA ــ هەولێر


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٣١)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1. کەرەنتین

ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٣١٥) هاوڵاتی بوون لە (٣٥) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٢٤٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٢٩٩) لە هەولێر، (٢٣٨) لە سلێمانی، (٦٢٦) لە دهۆك، (٣٠) لە هەلەبجە، (٣٥) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیە وە (٤٠٧٦) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٤٢) هاوڵاتی.

 

2. پشکنین 

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٤٤) پشکنین کراوە، (٣٩٦) هەولێر، (٩٢) سلێمانی، (٥٦) دهۆك.

دەرەنجام (٦) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

 

• پارێزگای هەولێر (٣) پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان (٣٤)، (٣٥)، (٥٤) ساڵ دوویان هاوڵاتی بیانین لە کەرەنتن بوون، یەکیان لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕایتەوە و دانیشتوونی ناحیەی خەلیفانە.

• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، کە ئافرەتێکە تەمەن (٧٠) ساڵ دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.

• پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان (١٩)، (٢١) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون کە دانیشتووی شاری دهۆك و قەزای ئامێدین.

 

3. ئاماری گشتی

کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٢٨) تووشبوو،  لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

 وەزارەتی تەندروستی                

  حکومەتی هەرێمی کوردستان

      ٢٩ی ئازاری٢٠٢٠

 

 

 

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 5692جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad