English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیچ بریارێک نیە بۆ بڕینی موچەی ئەم شوێنانە
2020-03-29 [01:55 AM]

ZNA:ھەولێر


بەرێوەبەری گشتی پێشوی دەزگای زیندانیە سیاسیەکانی عێراق رایگه‌یاند: رونکردنەوەیەکی پێوست بۆ زیندانیانی سیاسی ٫ بەهیچ شێوەیەک بریارێک نیە لەلایەن حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بو برینی موچەکانتان.

 

سیروان صوفی بەرێوەبەری گشتی پێشوی دەزگای زیندانیە سیاسیەکانی عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: رونکردنەوەیەکی پێوست بۆ زیندانیانی سیاسی ٫ بەهیچ شێوەیەک بریارێک نیە لەلایەن حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بو برینی موچەکانتان تەنها راستی بابەتەکە کێشەی یاساییە کە دوای بەدواداچونی ورد دەرکەوت وەزارەتی شەهیدان لیستەکەی نەناردوە بۆ خەرجکردنی موچە .

 

سیروان صوفی ئاشکراشیکرد: لە یاساکەدا هاتوە بو ماوەی ۱۰ ساڵ ئەوەی دوو موچەی هەبێت وە ئەوەی موچەی تری نەبێت ئاسایی هەتا هەتا وەری دەگرێت ئەمە یاساکە وا دەڵێ بویە وەزارەتی شەهیدان وەک بەرپرسی پێدانی شایستەکان نەیتوانیوە لەسەرو یاساوە بریار لەخەرجکردنی بدات بویە نوسراوی کردوە و ئەنجومەنی شورا بو پرسورای یاسایی ، سەبارەت بەو زیندانیە سیاسیانەی موچەی تریان هەیە ئایا چی بکرێت بەڵام بەهوی پشوی دامودەزگا حکومیەکان و قەدەغەی هاتوچو تا ئێستا وەڵامی ئەنجومەنی شورا وەرنەگیراوە سەبارەت بە پرسوراکە هەر لەبەر ئەوەش لیستەکە نەنێردراوە بۆ خەرجکردنی موچە وە ئەگەر وەڵامی ئیجابی لە ئەنجومەنی شورا بدرێتەوە مانگی داهاتوو هەردوو موچەکە پێکەوە سەرف دەکرێ و ئەگەر وەڵامەکەش پێچەوانەبوو ئەوا ئەوانەی هیچ موچەی تریان نیە دوو موچەی هەردو مانگەکە وەردەگرن ٫ ئەمە واقعی کێشەکەیەو هەر بابەتێکی تر باس بکرێت دورە لەراستیەوە و ئەبێت زیندانیانی سیاسی واقع بینانە سەیری بابەتەکە بکەن کە یاساکە بەم شێوەیەیە وە ئەکرێ دوای ئەوە یاساکە هەموار بکەنەوە بۆ 25 ساڵ وەک یاسای عێراقی فیدراڵ.





ئەم هەواڵە 5518جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad