English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆدریچ ریال مەدرید جێدەھێلێت  
2020-03-29 [03:29 AM]

ZNA- ھەولێر


لۆکا مۆدریچ ئەستێرەی ھێلی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە یانەی شاھانە جێ دەھێلێت. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی چێلسی ئینگلیزی گرنگی بە تواناکانی مۆدریچ دەدات و ھەوڵدەدات لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە بیگوازێتەوە ریزەکانی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بۆندی مۆدریچ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە ھاوینی  ٢٠٢١ تەواو دەبێت و بەرپرسانی یانەی شاھانە ئامادە نین بۆندەکەی نوێ بکەنەوە ، بەڵام ئارەزوو دەکەن تا کۆتایی بۆندەکەی لەگەڵ یانەکەیان بمێنێتەوە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، مۆدریچ لە ھاوینی داھاتوو یانەی ریال مەدرید جێ دەھێلێت ، چونکە دەیەوێت زیاتر لە نێو یاریگاکان بمێنێتەوە و ئەزموونێکی نوێ لەگەڵ یانەی چێلسی تاقیبکاتەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad