English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 وەزارەتی کاروباری شەھیدان : رێگا چارەیەک دەدۆزینەوە بۆ دابەشکردنی مینحەی کەسوکاری شەھیدانی کەرکوک
2020-03-29 [09:06 AM]

ZNA- ھەولێر




وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیندراوێکدا دەڵێت ، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی ڕێکاری پێویستن بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ پێدانی موچەکانیان لە ناو شاری کەرکوک. 

 بەھۆی ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئێدارەی ھەرێم سەبارەت بە مینحەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سنووری سەر بە بەڕیوەبەرایەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک لە ئێستادا وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی ڕێکاری پێویستن بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ پێدانی موچەکانیان لە ناو شاری کەرکوک. 
ھەروەھا مینحەی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان وەک ئەو خشتەیەی ڕاگەیەندراوە لە ڕۆژانی داھاتوو بەردەوام دەبێت. 

سوپاسی دەزگا ئەمنییەکان و لیژنەکانی پارێزگا و قائیمقامییەت و بانکەکان دەکەین کە ھاوکاربوون لە وەرگرتنی مینحەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان. خودا کوردستان و ھەموو لایەک بپارێزێت. 


وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
 





ئەم هەواڵە 1186جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad