English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەى قوتابیانی کورد لە قوبرس دەگەڕێنەوە
2020-03-29 [09:45 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا رایگەیاندوە، سبەى دواى نیوەڕۆ قوتابیان و خوێندکارانی کورد لە وڵاتى قوبرس دەگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان کە ژمارەیان نزیکەى ٣٠٠ خوێندکارو قوتابیە.

لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمى کوردستان و بەهەماهەنگى و هاوکارى مەکتەبی جەنابی سەرۆکی حکومەت و وەزارەتەکانى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ناوخۆ و گواستنەوەو گەیاندن و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، لە ھەوڵی بەردەوامدا بونە بۆ گەڕانەوەى ئەو خوێندکارانە بۆ هەرێمى کوردستان، ئەویش بەهۆى بڵاوبونەوەو مەترسییەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر ژیانى ئەم فێرخوازانە.

لە ئەنجامدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مژدەى ئەوە ڕادەگەیەنێت سبەى دواى نیوەڕۆ دوشەمە ڕێکەوتى (٣٠/٣/٢٠٢٠) سەرجەم ئەو قوتابى و خوێندکارانەی هەرێمى کوردستان کە لە وڵاتى قوبرس گیریان خواردبو، دەگەڕێنەوە خاکى هەرێمى کوردستان.

هەر لە لێدوانەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وێرای بەخێرھێنانەوەی ئەو قوتابیە ئازیزانە بۆ باوەشی خاکی ھەرێمی کوردستان و کەس وکاریان، ھاوکات سوپاسى هەمو ئەو کەس و لایەنانەش دەکات کە هاوکار بون بۆ چارەسەرکردنى ئەم کێشەیەو گەیشتن بە ئەنجامى گەڕانەوەى رۆڵەکانمان بۆ خاکى هەرێمى کوردستان.





ئەم هەواڵە 2350جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad