English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیتالیا لە داخستنی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت
2020-03-31 [01:38 AM]

ZNA - هەولێر


 

وەزیری تەندروستی ئیتالیا ڕایدەگەیەنێت ئەو داخستنە تەواوەتیەی 60 ملیۆن هاوڵاتی ئیتالیایی گرتۆتەوە، بەلانی کەم تا 12ی مانگی نيسانی داهاتوو درێژدەکرێتەوە.

ئەم لێدوانەی وەزیری تەندروستی ئیتاڵیا ڕۆبێرتۆ سبیرانسا، لەمیانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لیژنەیەکی تایبەتی زانستی و تەکنیکیدا هات و ئاماژەی بەوە کرد، هەموو کارێک بۆ ئەو درێژکردنەوەیە کراوە و حکومەتی وڵاتەکەشی هەر بە ئاڕاستەی درێژکردنەوەی داخستنی وڵات تا ڕۆژی پیرۆزی هەڵسانەوەی عیسا پێغەمبەر دەڕوات کە بە جەژنی قیامەت ناسراوە.

ڕاگەیاندنی ئەم درێژکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە ئاماژەکان لە ئیتالیاوە نیشانی دەدەن ئەو وڵاتە لە کۆنترۆلکردنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا نزیک دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تا درەنگانێکی ڕۆژی دووشەمە و لە ماوەی 24 کاتژمێردا 812 کەس بەهۆی کۆڤید 19وە گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا لە ئیتالیا زیاتر لە 11500 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بەڵام وەک ئامارە فەرمییەکانی وڵاتەکە نیشانی دەدەن، لە ئێستادا ژمارەی ئەوانەی توشی ئەم ڤایرۆسە دەبن بە ڕێژەی لەسەدا چوار کەمی کردووە، بە بەراورد لەگەڵ 15 ڕۆژی ڕابردوودا.

 

voa





ئەم هەواڵە 4006جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad