English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆڕیی هەناردەی گازی ئێران بۆ تورکیا تەقێنرایەوە
2020-03-31 [02:05 AM]

​ZNA - هەولێر


بە گوێرەی راپۆرتەکانی سەرچاوەکانی هەواڵ، هەناردەی گازی ئێران بۆتورکیا بە هۆی تەقینەوەی بۆڕی وەستێنرا.

مەهدی جەمشید‌ی‌نیا، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای گازی ئێران، رۆژی سێ‌شەممە ٣١ی ئازار رایگەیاند: لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە بە هۆی تەقینەوەی بۆڕیی گازی ئێران بۆ تورکیا لە نێو خاکی تورکیا، هەناردەی گاز لە ئێرانەوە بۆ ئەم وڵاتە وەستێنراوە.

جەمشیدی‌نیا، گوتی، بە هۆی ئەوەی بەرپرسی ئەم بەشە لەدیوی تورکیا، به هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنی کارەکەی نەماوە، ئێمەش چۆنییەتیی تەقینەوەکەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە. بەڵام گوتیشی دەکرێت تەقینەوەکە لە لایەن چەکدارانی پەکەکەوە ئەنجام درابێت.

بە گوتەی جەمشیدی‌نیا دروستکردنەوەی بۆڕییەکە و دەستپێکردنەوەی ناردنی گاز بۆ تورکیا، سێ چوار رۆژێک دەخایەنێت.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیاریەتیی تەقینەوەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.





ئەم هەواڵە 4048جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad