English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرێمی كوردستان... تاوەكو ئێستا 61 تووشبو لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا چاكبوونەتەوە
2020-04-01 [08:52 AM]

​ZNA – هەولێر


كۆی گشتی ئەوانەی دوای تووشبونیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی چاكبوونەتەوە گەیشتە 61 كەس .

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، سەباح هەورامی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نووسیوویەتی: "حاڵەتێکی دیکەی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوویەوە و دەگەرێتەوە ماڵەوە".

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندووه، کۆی گشتی ئەوانەی دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوونەتەوە، گەیشتە ٥١ کەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە سێ نەخۆشی دیکە لە تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری هەولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆی گشتی ئەوانەی دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا لە شاری هەولێر چاکبوونەتەوە، گەیشتە ١٠ کەس.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا  لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ١٦٢ تووشبووە کە لەنێویاندا دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە و ٦١ نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانەی دیکە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکییدان.

 





ئەم هەواڵە 1456جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad