English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ: خۆتان بۆ دوو هەفتەی "زۆر بەئازار" ئامادە بکەن
2020-04-01 [09:34 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند، دوو ھەفتەی پڕ لە ئازار چاوەڕێی ئەمەریکا دەکات.

لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا ڤایرۆسەکە بە خێرایی لەو وڵاتە بڵاوبووەوە، ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا پێش وڵاتانی دیکە کەوتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت دوو هەفتەی داهاتوو بۆ ئەمریکا سەخت و بە ئازار دەبن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا راگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوو 865 كەس لە ئەمەریكا بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات ترامپ ڤایرۆسی كۆرۆنا بە بەڵا ناودەبات و داوا لە ھەموو ئەمەریكییەك دەكات ئامادە بن بۆ چەند رۆژێكی یەكجار سەخت.  راشیگەیاند، مانگی نیسان ھەموو كارێك دەكەن بۆ ئەوەی بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا زاڵ بن.

لە ئەمەریکا 188 هەزار و 592 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار هەزار و 55 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

 





ئەم هەواڵە 1786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad