English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر
2020-04-01 [04:41 AM]

ZNA ــ هەولێر


ڕوونکردنەوەیەک لە  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرەوە:

ڕێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان پرسیاریان کردووە دەربارەی ئەو پشکنینەی بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەکرێت لە بنکە تەندروستیەکان بۆ دۆزینەوەی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

 لێرەوە ڕوونی دەکەینەوە و پێتان ڕادەگەینین ئەم پشکنینە بۆ  ئەو کەسانەی کە لەبەرواری ۱٥ی ۲ی ۲٠۲٠ لە وڵاتانی دەرەوە گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەم پشنکینە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەو ماوەیە گەڕاونەتەوە، هاوڵاتیانی ناوخۆی وڵات و ئەو  کەسانەی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانین دەتوانن لە بنکە تەندروستیەکان پشکنین بکەن.

ئەمڕۆ ۱ی نیسانی ۲٠۲٠ دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێت تاوەکو تەواوی ئەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوە گەڕاونەتەوە پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی بەریەککەوتن لەگەڵ یەکتر دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرم ۱۲۲ بکەن بۆ دیاریکردنی کاتی پشکنین.

د. بژار موسی علی
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

 

 

 

 

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 3925جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad