English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا بە هۆی راگرتنی زیندانیان کەوتووەتە بەر رەخنە
2020-04-01 [04:33 AM]

​ZNA - هەولێر


چالاکانی مافی مروڤی تورکیا بە هۆی راگرتنی زیندانیان لە نێو زیندانەکان لە سەردەمی‌کۆرۆنادا بە توندی رەخنە لە دەستەڵاتی ئەم وڵاتە دەگرن.

پەرلەمانی تورکیا رۆژی سێ‌شەممە پڕۆژەیەکی خستە بەرباس کە دەکرێت یەک لەسەر سێی زیندانیان زووتر لە کاتی‌خۆیان ئازاد بکرێن، بەڵام چالاکانی مافی مرۆڤ، رۆژنامەنووسان و سیاسەتوانانی دژی دەستەڵات ناگرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بە هۆی پەرەسەندنی کۆرۆناوە بڕیار وایە ٩٠هەزار کەس لە ٣٠٠هەزار بەندکراوی ئەم وڵاتە ئیزن‌دانی کاتی یان ئازادیی زووتر لە کاتی خۆیان بیانگرێتەوە کە زۆربەیان لە ریزی مرۆڤکوژان یا تاوانبارانی تاوانی رێکخراو دان.

بەرنووسی ئەم پرۆژە یاسایە تاونابارانی دەست‌درێژی‌کردن بۆ سەر ژنانیشی دەگرتەوە، بەڵام دواتر به هۆی تووڕەیی گروپەکانی بەرگریکردن لەمافی ژنان، لە پرۆژە یاساکە سڕایەوە.

لە ساڵانی رابردوودا، تورکیا هەزاران ماموستای زانکۆ و مافناس و رۆژنامەنووس و فەرمانبەرانی حکومەت و کەسانی سەر بە سوپای ئەم وڵاتەی بە تۆمەتی هاوبیربوون لەگەڵ عەبدوڵڵا گویلەن دەستبەسەر کردووە.





ئەم هەواڵە 3973جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad