English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی: رەوشی سوریا سەبارەت بە کۆرۆنا مەترسیدارە
2020-04-02 [02:03 AM]

ZNA - هەولێر


رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئەو بارودۆخەی لەسوریا سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە مەترسیدارە لەبەر ئەوەی ئەو وڵاتە بە مەڵبەندی سەردانکەرانی مەزارگە ئایینیەکان دادەنرێت.

لە رێکەوتی ٢٩ ئازار وەزارەتی تەندروسی سووریا یەكەم حاڵەتی مردنی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی راگەیاند.

هەروەها ئاشكرایكرد، "دوای ئەوەی باری تەندروستی ئافرەتێك تێكچوو، بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە و لە پشكنینەكان تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كرایەوە، هەر لە نەخۆشخانەش گیانی لەدەستدا".

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی سووریا ئاماژە بەوە نەدراوە، ئاخۆ تەمەنی قوربانییەكە چەندە و نیشتەجێی چ ناوچەیەكی سووریایە.

هاوكات راشیگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆ ژمارەیەك گومانلێكراو، 4 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاكە لە وڵاتەكەیان تۆماركراون، بەمەش ژمارەی كۆی تووشبووان لە سووریا بوو بە 9 حاڵەت.

 

rt





ئەم هەواڵە 3625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad