English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزەر نەوزاد خۆشناو: کورد چاوەرێ هەلوێستەکانی زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ دەکات
2020-04-02 [03:28 AM]

ZNA- هەولێر


 


راسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لەلایەن سەرۆککۆماری عێراق لەدوای ئەو شکستەدێت کە راسپێردراوی پێشی خۆی محەمەد توفیق عەلاوی کە نەیتوانی دەنگی لایەنە عێراقییەکان بۆ خۆی زامن بکات بۆیە راستەخۆ لەدوای شکستی کەسێکی دیکە بۆ ئەو مەبەستە دەست نیشان کراوە، ئەویش تاکۆ ئێستا هی نیشانەیک نیە کە ئەویش بتوانێت سەربکەوێت لەو پرۆسەیە

 

پارێرزەر نەوزاد خۆشناو، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سەرەتا دەبێت سەرنجی ئەوە بدەین لە سەر راسپاردنی عدنان زورفی مالی شیعی کۆ دەنگیان نەبوو بۆ خۆی ئەمە کێشەیەکە لە بەردەم عدنان زورفی بۆیە یەکێک لە گرفتەکانی بەردەم زورفی بەشێک لە لایەنەکانی شیعین بە تایبەتی ئەو لایەنە شیعیانەی لە ژێر هەژموونی ئیرانن' وە ھێزی سوننە لە عێراق  تاکو ئێستا مەوقیفی روونیان نیە، بەلام ھەمیشە سوننەکان پێداگیری ئەوە دەکەن پێیان وایە کەسی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی حکومەت پێویستە عێراق لە لە ژێر کاریگەری ئیران و ئەمەریکا دوور بخاتەوە کە ئەمەش لەم باردۆخە تا راددەیەک ئەستەمە وە ھاوپەیمانی کورد یان لایەنە سیاسیەکانی کورد لە ئێستادا تەماشاکارن و چاورێی لایەنە سیاسیەکانی عێراق دەکەن وە لە نێویاندا مالی شیعی وە کورد چەند بنەمایەکی ھەیە بۆ پشتگیری لە کابینەی داھاتوو کە گرنگترینیان بەشداری پێ کردنی یان شراکەتی راستەقینەی کوردە لە کابینەکە 'وە من پێم وایە زورفی سەرکەتوو دەبێت لە بە دەست ھێنانی پشتگیری کورد و سوننە ئەگەر ھەمان ھەڵەی محمد توفیق علاوی دووبارە نەکاتەوە لە دانووستاندنەکانی وە لە لایەکی تر خالێکی بەھێزی زورفی ئەوەیە کە کەسایەتیەکی سیاسی بە ھێزی ھەیە.

 

 

پارێزەر نەوزاد خۆشناو گووتی:  بە دڵنیاییەوە یەک ھەلوێستی و یەک گوتاری لایەنە سیاسیەکانی کورد لە دانوستاندنەکان و بەرژەوەندیەکان کورد لە بەغدا گرنگن و وە رابردوو ئەوە نیشان دەدات ھەر کاتێک کە لایەن سیاسیە کوردستانیەکان لە بەغدا یەک ھەلوێست بووبن  لەسەر پرسە چارەنووس سازەکان و بەرژەوەندییە گشتیەکان ئەو کورد قازانجی کردوە وە بەو یەک ھەلوێستیە ئامانج و مەبەستەکانیان پێکاوە' وە دواترینیان یەک ھەلوێستی و یەک گوفتاری کورد بوو لە دانوستاندنەکان لەگەل تیمی دانوستاندنی محمد تۆفیق علاوی.

 

 


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 3928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad