English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ: بڕیاری حکومەت بۆ لێبوردنی گشتی لە کاتێکی گونجاودابوو
2020-04-02 [03:39 AM]

ZNA-هەولێر



سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری ئازادکردنی سزادراون و راگیراوان لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە، لە کات و شوێنی خۆیدا بووە، ھەروەھا ئێمە پاڵپشتی لە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەم بڕیارە ھەموو سزادراوێک ناگرێتەوە. 

رۆمیۆ ھەکاری، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمە لە لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەیوەندیدا بووینە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بۆ دیتنەوەی رێگەچارەیەک، بە تایبەتی لە ئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکە بڵاو بووەتەوە، لیژنەی راسپێردراو مەرجەکانی ئازادکردنی سزادراوان دیاری دەکات، چونکە بە بێ مەرج ئازاد ناکرێن، ھەروەھا بڕیاری ئازادکردنی سزادراون و راگیراوان لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە، لە کات و شوێنی خۆیدا بووە و دەستخۆشیی لێ دەکەین. 

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: ھەبوونی ژمارەیەکی زۆری سزادراو لەنێو چاکسازییەکان، مەترسییە بۆ بڵابوونەوەی کۆرۆنا، دواتر کارەسات روودەدات، لەبەر ئەوەش ئێمە پشتگیریی بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین و ئامادەی ھەموو ھاوکارییەکین، ھەروەھا لێبووردنی سەرۆکی حکوومەت ھەموو سزادراوێک ناگرێتەوە، چونکە بەشێکیان بە ماددەی قورس سزا دراون وەک ماددەکانی تیرۆر و ماددەی ھۆشبەر و ئەوانەی زیندانیی ھەتا ھەتایین، ئەوانەیشی بەر لێبووردنەکە دەکەون، گەرەنتییان لێ وەردەگیرێت، تا سوود لەو لێبووردەنە وەربگرن و نەگەڕێنەوە سەر ئەنجامدانی تاوان.

رۆمیۆ ھەکاری گووتیشی: داواکاری گشتی و سەندیکای پارێزەران و لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ھەموویان پشتگیر لەو بریارە دەکەن پێکەوە کاردەکەن بۆ ئازادکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کەسانە کە ئەم بریارە دەیانگرێتەوە ئنجا چ بە کەفالەت بێت یاخود بەھەرشێوەیەک بێت ئازادبکرێن، ئەولێژنەیەی لە سەر ئەم بریارە پێکھاتووە تا ئێستا دوو کۆبوونەوەی ئەنجام داوە و بەردەوامیش دەبین لە کۆبوونەوەکان بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێک و راپۆرتی خۆیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران رەوانە دەکەن و لەوێش گفتووگۆی لەسەر دەکرێت، لێبوردنی گشتی سەرۆکی ھەرێم دەری دەکات بە رێکەوتن لە نێوان ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ھەرێم یەکلای دەکرێتەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1036جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad