English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەحما خەلیل: گروپە چەکدارەکانی ناو شەنگال قەدەغەی ھاتووچۆ بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بەکاردەھێنن
2020-04-02 [03:43 AM]

ZNA-هەولێر



قایمقامی قەزای شەنگال رایگەیاند، گروپە چەکدارەکان ئەم قەدەغەی ھاتووچۆیە بە دەرفەتیان زانیوە بۆ خۆیان و چەکدارەکانیان لە سووریاوە بەرەو شنگال دەگوازنەوە، ھەروەھا پابەندین بریاری و رێنمایەکانی قەدەغەی ھاتووچۆ، بە ئاسانی ھاتووچۆ دەکەن لە تەواوی قەزای شەنگال.

مەحما خەلیل، قایمقامێ قەزا شەنگال بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: گروپە چەکدارەکان بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان قەدەغەی ھاتووچۆ بەکار دەھێنن، ھەموو گروپە چەکدارەکان ئێستا لە ناو شنگال و سنوری خانەسۆرێ و سیبا شێخدرێ و ھەموو ناوچەکانی سەر بە قەزای شنگال، ئەم قەدەغەی ھاتووچۆیە بە دەرفەتیان زانیوە بۆ خۆیان، چەکدارەکانیان لە سووریاوە بەرەو شنگال دەگوازنەوە، ئێمە زۆر ھەولمان داوە کە پابەندی ڕێنمایەکانی قەدەغەی ھاتووچۆببن بۆ پاراستنی تەندروستی خەلکی شنگال، بەلام گروپە چەکدارەکان ھاوکارنین و پابەندین بە بریاری قەدەغەی ھاتووچۆ و ھەموو کات ئەوان ھاتووچۆن دەکەن.

قایمقامی قەزای شەنگال گووتی: گروپە چەکدارەکان بە ھیچ شێوەیەک پابەندین بریاری و رێنمایەکانی حکومەتی عێراق ناکەن بۆ قەدەغەی ھاتووچۆ، بە ئاسانی ھاتووچۆ دەکەن لە تەواوی قەزای شەنگال، ھەروەھا چەکدارەکانیان لە سووریاوە بەرەو شەنگال دەھێنن ئەمەش جێگای مەترسیە بۆ تەندروستی خەلکی شەنگال.

مەحما خەلیل گووتیشی: پەیوەندیمان بە سوپای عێراقەوە کرد و پێمان گووتن کە ئەو گروپە چەکدارانە پابەندی رێنمایەکانمان نین وە بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا بەکاری دەھێنن، ئەوانیش بەلێنیان پێدای کەوا رێگری بکەن لەو جموجۆلەی ئەو گروپە چەکدارانە، ھەروەھا ئێمە ترسمان لەوە ھەیە کە ئەو چەکدارانەی لە سووریاوە دێن بۆ ناو شەنگال ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنابن، ئەمەش مەترسیە بۆ سەر خەلکی شەنگال.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad