English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هه‌ولێر ئاگادارییەکی بۆ سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی پشكنین و بازگه‌كان راگەیاند
2020-04-04 [05:06 AM]

ZNA - هەولێر


 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌ ده‌رچووه‌، سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی پشكنین و بازگه‌كانی سنووری پارێزگا له‌و لایه‌نانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا رێگه‌ به‌ هاتووچۆكردنیان ده‌درێت.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر:

 

هه‌موو بازگه‌ و خاڵه‌كانی پشكنینی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، رێگه‌ له‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه‌ نه‌گرن:

1- كارمه‌ندانی بانكی حكومی و گه‌نجینه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌.

2- فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت.

3- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، كه‌ سبه‌ی 5/4/2020 مووچه‌ وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌ی كه‌ ناسنامه‌ی خوێندنی باڵا، یان پشتگیرییان پێیه‌، رێگه‌یان پێ بدرێت.

4- تیمه‌كانی ته‌ندروستی، پزیشكان و ئه‌مبوڵانس "إسعاف".

5- تیمه‌كانی پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ، زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌ركدان.

6- تیمه‌كانی كاره‌با و چاكردنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌با.

7- تیمه‌كانی ئاو و ئاوی ئیفراز و چاكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو.

8- تیمه‌كانی شاره‌وانی و لابردنی زبڵ و خاشاك.

9- ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی خواردن بۆ كه‌ره‌نتین ده‌به‌ن.

10- تیمه‌كانی راگه‌یاندن، ئه‌وانه‌ی پشتگیری ده‌زگاكانی خۆیان پێیه‌.

11- تیمه‌كانی پارێزگا و قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی، كه‌ رێگه‌پێدانیان هه‌یه‌.

 

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر

4/4/2020





ئەم هەواڵە 3778جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad