English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ڵوێستی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا له‌باره‌ی چامپیۆنزلیگ ئاشكرابوو
2020-04-05 [09:36 AM]

ZNA - ھەولێر



ئەلیکساندەر چێڤرین، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دووپاتیدەکاتەوە کە بیر لە رێگەیەک دەکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو یارییانەی لە چامپیۆنزلیگدا ماون بە یەک یاریی تەواوبکەن و دەڵێت پێویستە یارییەکان پێش 8-3 تەواوبکرێن.

سەرۆکی یوێفا دەڵێت، خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و یورۆپالیگ دەبێت رۆژی 3ـی ئاب تەواوبکرێن، لەکاتێکدا ئێمە لە بارودۆخێکی تایبەتداین، بەڵام دەبێت یارییەکانی وەرزی داهاتوو لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەستپێبکەن، بەتایبەت ئەگەر بارودۆخەکە باشتربوو رەنگە زووتر یارییەکان دەستپێبکەنەوە.

چێڤرین لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، فیدراسیۆنەکەیان بۆ تەواوکردنی ئەم وەرزە چەند بژاردەیەکی لەبەردەمە، دەتوانین یارییەکان بەشێوەی ئێستا بە چوون و گەڕانەوە بکەین، یانیش قۆناخی شازدە بە یەک یاری و لە یاریگەیەکی بێلایەن بەڕێوەبچێت، بۆ قۆناخی هەشت و پێشکۆتاییش خوێندنەوەی دیکەمان دەبێت و گفتوگۆ لەسەر بژاردەکان دەکەین.

چێڤرین دووپاتیدەکاتەوە کە زۆر گرنگە یارییەکان لەکاتێکی گونجاودا بگەڕێنەوە، بڕیاری هەڵەیە ئەوەیە ئەگەر دەست بە یارییکردن بکەینەوە، کە ژیانی یاریزانان و ناوبژیوان بخەینە مەترسییەوە، بەڵام هیچ کێشەیەک نابێت ئەگەر بێت و سەلامەتی هەموو لایەک پارێزارو بێت.

رادیۆ کادینا کۆپی ئیسپانی رایگەیاندووە، ئەگەر هاتوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا نەیتوانی یارییەکان لە 8-3 تەواوبکات، ئەوا بە ئەگەری زۆر خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای ئەم وەرزە هەڵدەوەشێتەوە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 1834جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad