English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار پلانی گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە دادەنێت 
2020-04-05 [12:40 PM]

ZNA- ھەولێر


نەیمار داسێلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان پلانی گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە دادەرێژێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، نەیمار بڕیاری کۆتایی داوە و لە ھاوینی داھاتوو دەگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، نەیمار بە نیازە یارییەکانی ئەم وەرزەی پاری سانجێرمان بە شێوەیەکی زۆر باش تەواو بکات ، بەڵام پەیوەندییەکانی لەگەڵ لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە و ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە باش ناکاتەوە و دەیەوێت ناچاریان بکات دەست بەرداری ببن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنەش لەلای خۆی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی نەیمار بگەڕێنێتەوە ریزەکانی ، بەڵام دەیەوێت چەند یاریزانێک بەشێک بن لە گرێبەستەکە بۆ ئەوەی نرخی گواستنەوەکەی کەم ببێتەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2143جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad