English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: پڕۆسەی چاکبوونەوەی تووشبووان بە کۆرۆنا خێراتر بووەتەوە
2020-04-05 [12:42 PM]

ZNA - هەولێر


 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند له‌ 24 كاتژمێردا 2483 كه‌سی دیكه‌ له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و بەختەوەرانە پڕۆسەی چاکبوونەوەی تووشبووان خێراتر بووەتەوە و تا ئێستا 22011 کەس نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە.

كیانووش جه‌هانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووان و قوربانیانی كۆرۆنای بڵاو كرده‌وه‌ بەو پێیەش دوو هه‌زار و 483 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون، به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبووان له‌ ته‌واوی وڵات‌ گه‌یشته 58 هه‌زار و ٢٢٦  كه‌س، وتیشی، بەداخەوە ١٥١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته‌  ۳٦۰۳ حەڵەت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاشكراشی كرد بەختەوەرانە پڕۆسەی چاک بوونەوەی تووشبووان خێراتر بووەتەوە و تا ئێستا 22011 کەس نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە.

 

کوردپرێس

 





ئەم هەواڵە 3826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad