English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێک مووچەی خۆی دەبەخشێتە خەلکی کەم دەرامەتی پارێزگای دھۆک
2020-04-05 [04:37 AM]

ZNA-هەولێر


 

 

پەرلەمانتارێک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  لە فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابووری خێزانە ھەژارەکان و کەم دەرامەتەکان لە پارێزگای دھۆک و لە دوای بانگەوازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان من بڕیارم دا کەوا مووچەی خۆم ببەخشمە خێزانە ھەژار و کەم دەرامەتەکان.

 

 

 دکتۆر، دیار تەیب بەرواری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە رێکاری یاسای و حکومی مووچەی خۆم دەکەمە خزمەتی نیشتیمانیدا، قۆناغی ئێستامان ئاوا دەخوازێت کە ئەم کارە مرۆڤایەتیە ئەنجام بدەین، ئێمە ھەموومان پێکەوە ھاوکاری و پالپشتی لە خەلکی ھەژار و کەم دەرامەت بکەین، ھەروەھا ببێتە پالپشتیەک بۆ لێژنەی رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دھۆک، ئەو قۆناغەی ئێستا ئێمە تێیداین ئاوا دەخوازێت کە ئەم کارە مرۆڤایەتیە رابگەیێنین بۆ ئەوەی ھەستی نیشتیمان پەروەری و ھاوکاری کردن باشتر بەلاوببێتەوە.

 

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: وەکوو خۆبەخش ئامادەین لە خزمەتی ھەر کارێکبم کە لە لایەن ژووری بەرێوەبردنی قەیران لە پارێزگای دھۆک دەستنیشانی بکات، ھیواخوازم ئێمە ھەموومان پێکەوە ھاوکاربین لەگەل حکومەتی ھەرێمی کوردستان و خەلکی خۆمان بۆ رزگاربوون لەم دۆخەی ئێستا کە تێیداین.

 

 

رێباز یونس

 





ئەم هەواڵە 2047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad