English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاریانا ئیراهیم: پێویستە لەم باردۆخەی ئێستادا کەسانی پسپۆر و شارەزا پلانی میدیایی دابرێژن
2020-04-06 [02:20 AM]

ZNA- هەولێر


 

پ.ی.د. ئاریانا ئیبراهیم ماموستا لەبەشی راگەیاندنی کولێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەوە کارێکی تاکە کەسی نیە بۆیە لەم باردۆخەدا پێویست کەسانی پسۆر و شارەزا پلانی میدیایی دابنێن بۆ ئەوەی لەگەل ئەو باردۆخەی ئێستای کۆمەڵگا بگۆنجێت، به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی میدیا له‌ كوردستان ئازاده‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌و واتایه‌ نییه‌ به‌رپرسیاره‌تی هه‌لنه‌گرێ و هه‌موو زانیارییه‌ك بڵاو بكاته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی ئه‌وه هه‌وال و زانیاریانه‌ی كه‌ دڵه‌ڕاوكی و ترس له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌دا د‌روست ده‌كه‌ن، فوكسێكی زۆر ده‌خه‌نه‌ سه‌ر، به‌لكۆ پێویسته‌ له‌ ته‌واوی رووداوه‌كان به‌ تایبه‌تی بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ په‌تایه‌كی جیهانییه‌، ده‌بێ مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه‌ بكات، به‌ تایبه‌تی به‌رپرسیاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی. 
 


پ.ی.د. ئاریانا ئیبراهیم گووتی:  زۆر پێویستە ئێستا ژووری عەمەلیات بۆ ڕاگەیاندنی کوردی هەبێت بۆ ئەوەی میدیای كوردی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یه‌ك گوتاری بێت، به‌ تایبه‌تی له‌ راستی و دورستی زانیارییه‌كان، بۆیه‌ ئه‌ركی هه‌موولایه‌كه‌ به‌ ده‌نگی نیشتمانه‌وه‌ بچین، بتوانین ئه‌م بارۆدۆخه‌ تێبه‌رێنین، میدیا دەبێ بابه‌تیانه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ بكات فۆكسی له‌سه‌ر زانیاری و هه‌والێ راست و دڵخۆشكه‌ر بێت، نه‌ك زانیاری و هه‌والێ بێ بنه‌ما بڵاو بكاته‌وه‌، ببێتە پردێكی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیان و بریار و رێنماكان به‌ شیوه‌یه‌كی خێرا بگه‌ێنێت به‌ كۆمه‌لگه‌.

 


هەروەها ئەو ماموستاییەی بەشی راگەیاندنی کولێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین ئەوەشی خستەروو:  ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا هه‌یه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رۆژانه‌ زانیاری و بریار و رێنماكان بڵاو ده‌كاته‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ل وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ به‌ تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌وه‌شیان بڵاویانكردووته‌وه‌ كه‌ هه‌ر زانیارییه‌ك ئه‌گه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رنه‌چێ باوه‌رپیكراو نیییه‌، واته‌ توانیویانه‌ میكانیزمێك بگرنه‌ به‌ر له‌ چۆنیه‌تی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و زانیارییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ شیوه‌یه‌كی باشتر و كونترۆل و زانیاری نادروست بکرێت، ئه‌و نارێكیه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ میدیا بخه‌نه‌ سه‌ر ئاراسته‌یه‌كی راست.

 


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad