ZNA- ھەولێر گووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر باس لەوە دەکات نەخۆشخانەێکی مەیدانی لە پێشانگای نێودەولەتی ھەولێر ئامادە کراوە کە پێکھاتووە لە ٢٥٠ قەروێلە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە باری تەندروستیان جێگیرە .
فاخر کرمانجی گوتەبێژی بەرێوەبەراتی تەندروستی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێستا تەنھا ھۆلە بچوکەکەی پێشانگای نێودەولەتی ھەولێر ئامادە کراوە کە پێکھاتووە لە ٢٥٠ قەروێلە، لە کاتی پێویستیش دا ھۆلە گەورەکە ئامادە دەکرێ .
کرمانجی راشیگەیاند ئەگەر ھاتوو پێویست بوو ئەو نەخۆشخانەیە بەکاربھێنین تەنھا ئەو حالەتانە لەوێ دە خەوێنرێن کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەسوکی گرتووە یانیش باری تەندروستیان جێگیرە .
لە بەشێکی تری قسەکانی دا گوتەبێژی بەرێوەبەراتی تەندروستی ھەولێر گووتی ئەگەر ھاتوو ھەر نەخۆشێک لەو شوێنە باری تەندروستی جێگیر نەبوو ئەوا دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی رزگاری .
گۆران ھەرکی
ئەم هەواڵە 766جار خوێندراوەتەوە |