English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی ھەولێر: لە ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشخانەی تریش ئامادە دەکرێن
2020-04-06 [03:32 AM]

ZNA-هەولێر



وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ھەولێر ڕای دەگەیەنێت، لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوان لە پارێزگای ھەولێر ، ئەو کاتە نەخۆشخانەکانی دیکەش بۆ پێشوازیکردن لە تووشبوانی کۆرۆنا ئامادە دەکرێن.

دکتۆر بژار مووسا عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ھەولێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: تاوەکوو ئێستا نەخۆشخانەی پێشمەرگە و نەخۆشخانەی ئیماراتی و نەخۆشخانەی ڕزگاری، ھەروەھا پێشانگەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ پێشوازیکردن لە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادە کراون، لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوان لە پارێزگای ھەولێر، ئەو کاتە نەخۆشخانەکانی دیکەش بۆ پێشوازیکردن لە تووشبوانی کۆرۆنا ئامادە دەکرێن. 

دوێنی یەکشەممە ٥ی ٤ی ٢٠٢٠، نەخۆشخانە رزگاری کە پێشتر ئامادەکرابوو بۆ پێشوازی کردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٨ نەخۆشی وەرگرت، تەواو ئامادەکاریەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان داندراوە، پێشتریش ھەردوو نەخۆشخانەی پێشمەرگە و ئیماراتی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێ چارەسەر دەکرا.

ئەمرۆ دووشەمە ٦ی٤ی٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ٤١ حالەتی تری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگای ھەولێر راگەیاند، کۆی گشتیی تووشبووان لە ھەرێمی کوردستان بۆ ٢٧٧ کەس بەرزبووەوە، ٨٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4684جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad