English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆهیچ حاڵەتێكی گیان لە دەستدان بەكۆرۆنا تۆمار نەكراوە لەچین
2020-04-07 [10:10 AM]

ZNA – هەولێر


بۆ یه‌كه‌مجار ئەمرۆ له‌ چین هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) تۆمار نه‌كرا، بەشێوەیەكی بەرچاو ڤایرۆسەكە كۆنتڕۆڵكراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ مانگی كانوونی دووه‌مه‌وه‌ تا ئێستا له‌وه‌ته‌ی حاڵه‌ته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ تۆمارده‌كرێت بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مڕۆ، هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ تۆمار نه‌كرا‌وە.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ، ٣٢ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تۆماركراوه‌، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ له‌ چین به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٨١ هه‌زار و ٧٤٠ حاڵه‌ت، ٨٠ كه‌سیش ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌ركراون.

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لەچین سەری هەڵدا و تیایدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڤایرۆسه‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌.

 





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad