English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موختار حاجی عەلی: ئالوگۆری بازرگانی گۆرانکاری بەسەردا ھاتووە
2020-04-07 [03:11 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەلگای دەروازەی نێودەولەتی باشماخ رایگەیاند، ئالوگۆری بازرگانی گۆرانکاری بەسەردا ھاتووە، بەو مانایە نا کە بازرگانی وەستابێت، ھەروەھا ئالوگۆری بازرگانی بەردەوامە لە ژێر چاودێری چر و پری تەندروستی و ئاسایشدا.

 

موختار حاجی عەلی، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەلگای دەروازەی نێودەولەتی باشماخ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای سەر ھەلدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئالوگۆری بازرگانی گۆرانکاری بەسەردا ھاتووە، بەو مانایە نا کە بازرگانی وەستابێت، ئەو کالایانەی کە پێویستن بۆ ھەرێمی کوردستان دەھێنرێن و بە ھەمان شێوە ھاوردە دەکرێت، بەلام لە ژێر چاودێری چر و پری تەندروستی و ئاسایشدا، ھەروەھا ئەو کەلوپەلانەی کە رۆژانە دەھێنرێنە ھەرێمی کوردستان پێدویستی رۆژانەی خەلکن و بەتایبەتیش خۆراک و میوەھاتە دەھێنرێتە ھەرێمی کوردستان لە ئێرانەوە.

 

بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەلگای دەروازەی نێودەولەتی باشماخ گووتی: کەلوپەلەکان لە ژێر رێکاری توندی تەندروستی دەھێنرێنە ھەرێمی کوردستان، ھەموو ئەو بارھەلگرانەی کە لە ھەرێمی کوردستان دەچنە ناو پارکینگی ئێران بە تەعقمی ئەلیکترۆنی دەرشێنرێن لە کاتی گەرانەوشیدا بە ھەمان شێوە تەعقم دەکرێت، ھەموو شوڤێرانی بارھەلگرەکان دەبێت رێکارە تەندروستیەکانیان جێبەجی کردبێت، ھەروەھا ئێمە پەیوەندیمان بە دیوی ئێرانەوەش کردووە پێمان راگەیاندوون کە نابێت ھیچ شوفێرێکی بارھەلگری ئێمە بەرکەوتەی لەگەل ھیچ ھاولاتیەکی ئێرانیدا، بە ھەمان شێوە ئەو بارھەلگرانەی کە دێنە دیوی ھەرێمی کوردستان بەرکەوتنیان نابێت لەگەل ھیچ ھاولاتیەکی کوردستان، لەکاتی چوون و ھاتنیاندا لەلایەن ئەو تیمە پزیشلیەی کە لەوێ جێگیر کراوە پشکنینی سەرەتایان بۆ ئەنجامدەدرێت.

 

موختار حاجی عەلی گووتیشی: ھیچ بارھەلگرێکی ئێرانی داخلی ھەرێمی کوردستان نابێت، جاران ترانزلێتەکان لە ئێرانەوە دەھاتن بە ناو ھەرێمی کوردستان دا تێپەردەبوون بۆ سووریا و خوارووی عێراق، ئێستا ئەمە وەستاوە و لە ناو پارکینگ دا باربە بار دەکرێت، ھەروەھا  سوتەمەنیش لە ژێر چاودێری ووردی تەندروستی و  تیمی یاریدەدەری ئاسایشی مەرزی باشماخ، ھەر لە مەرزی باشماخ پاسپۆرتەکانیان لێوەردەگیرێت، لادانیان بۆ ھیچ شوێنێک نیە بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن بچنە ناو رێستوران و شوێنەکانی تر کە شوێنی ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستانن، لە پالاوتگەکان بارەکانیان خالی دەکەن و راستەوخۆ دەگەرێنەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.

 

ھەروەھا بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەلگای دەروازەی نێودەولەتی باشماخ رایگەیاند: لە ٢١ی٢ی٢٠٢٠ تاوەکوو ٣١ی٣ی٢٠٢٠، شۆفێری عێراقی ١٤٥٦٧ شۆفێر چوونەتە پارکینگی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ھاوردەکردنی ئەو کالاو خۆراکیانە و میوەھات، لەم ماوەیەدا ئەو شۆفێرانەی کە لە ئێرانەوە داخیل بوون ٦٨٥٨ ئەمانە سووتەمەنیان ھێناوە لە ژێر چاودێری ووردی تەندروستی و یاریدەدەری ئاسایشی مەرزی باشماخ بە قافلە رۆیشتوون بک پالاوتگەکان و سوتەمەنیەکانیان خالی کردووە و راستەوخۆ گەراونەتەوە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad